کشتوکاڵی هەڵەبجە: ئەم ساڵ نزیکەی 30 هەزار تۆن هەنارمان دەبێت

26-09-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە رایگەیاند، سەرەڕای وشکەساڵی، بەڵام بەراورد بە پار، هەناری هەڵەبجە زیاد دەکات. 
 
ستار مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە، 25ـی ئەیلوول بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە سنووری پارێزگەکەمان 10 هەزار دۆنم باخی هەنار هەیە، بە شێوەیەکی ئاسایی بەرهەمی ساڵانەمان دەگاتە 35 هەزار تۆن، بەڵام لە ساڵی 2021ـەوە بەهۆی سەرما و بەفرێکی زۆرەوە، بەشێکی زۆری بەرهەمەکانمان لەدەستدا، دواتر ساڵ بە ساڵ زیادی کردووەتەوە."
 
پار لە پارێزگای هەڵەبجە نزیکەی 25 هەزار تۆن هەنار هەبووە. ستار مەحموود گوتی: "ئەم ساڵ سەرەڕای وشکەساڵی و لەدەستدانی بەرهەمەکانمان لە بەشێک لە شوێنە شاخاوییەکان، بەراورد بە پار بەرهەممان زیاد دەکات و دەگاتە نزیکەی 30 هەزار تۆن."
 
جگە لە هەنار، ناوچەی هەورامانی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە بە گوێز بەنێوبانگە. لەم بارەیەوە بەڕێوەبەری گشتیی کشتوکاڵی هەڵەبجە گوتی: "90 هەزار داری گوێز لە سنوورەکەمان هەیە، کە زۆرترینی کەوتووەتە بیارە، تەوێڵە و ئەحمەدئاوا؛ بەڵام چونکە شێوازی بەبازاڕکردنی گوێزی هەورامان جیاوازە و بە دانەش دەفرۆشرێت، بۆیە هیچ ئامارێک لەبارەیەوە نییە تاوەکو بزانین بەرهەممان چەندە."
 
بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی ساڵانەی هەناری هەرێمی کوردستان زیاتر لە 80 هەزار تۆنە، کە زیاتر لە 30 هەزاری لە پارێزگای هەڵەبجەیە.
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە