لە ئەنجوومەنی وەزیران هەوڵی نێچیرڤان بارزانی لە رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتدا بە مێژوویی پێناسە کرا

26-09-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
وەزیرێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستاندا، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران رۆڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی بۆ رێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوت بە مێژوویی پێناسە کردووە و ئەنجوومەنی وەزیرانیش سوپاسی هەوڵەکانیان کردووە.
 
24ـی ئەیلوولی 2025، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیران، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و  بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوەکە "تایبەت بوو بە خستنەڕوووی بابەتی رێککەوتنی سێ لایەنەکەی حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیا نەوتییەکان تایبەت بە دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان".
 
وەزیرێکی بەشدار لە کۆبوونەوەکە بە سەنگەر عەبدولڕەحمان، پێشکێشکاری رووداوی گوت: "پێش کۆتاییهاتنی کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران، د. ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران گوتی قسەی هەیە و ئاماژەی بەوەکرد؛ وەکو ئامانج رەحیم و شاندی دانوستاندنکار زۆر سوپاسی نێچێرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکەم، کە بەڕاستی رۆڵێکی زۆر گرنگ و مێژوویی بینی لە دروستکردن و هێنانە کایەی رێککەوتنی سێ قۆڵیدا".
 
 
25ـی ئەیلوول، رێککەوتنی سێ قۆڵی لەنێوان وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی نەوتی عێراق و کۆمپانیاکانی نەوت بە فەرمی راگەیێندرا.
 
لە کۆبوونەوەکەی ئەنجوومەنی وەزیراندا، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیران گوتوویەتی: "پێمخۆشە سوپاسی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بکەین لەم کۆبوونەوەیەدا، دواتر لە کۆبوونەوەکە دەستخۆشییان بۆ نێچیرڤان بارزانی هەبووە، سوپاسی هەوڵەکانیان کردووە لە رێککەوتنەکەدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان".
 
دوای ئەوەی لە ئاداری 2023ـەوە هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان راگیرا، بە گوێرەی رێککەوتنەکەی دوێنێ، سبەی شەممە 26ـی ئەیلوولی 2025 کاژێر 06:00ـی بەیانی هەناردەکردنەوەی نەوت دەستپێدەکاتەوە.
 
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە دیدار و گفتوگۆکانی لەگەڵ باڵیۆز و کونسووڵی وڵاتان، شاندەکان و بەرپرسانی عێراق بەردەوام جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا لە رێگەی دیالۆگەوە دەکاتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.