گەنجێک لە باڵەخانەیەکی نیشتەجێبوونی سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

26-09-2025
پێشەوا بەختیار
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

پەیامنێری رووداو لە سلێمانی رایگەیاند، لە یەکێک لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە شاری سلێمانی، گەنجێک لە نهۆمی 16ی باڵەخانەیەکەوە دەکەوێتە خوارەوە و گیان لەدەستدەدات.
 
بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، تەرمی گەنجەکە گوازراوەتەوە بۆ دادپزیشکیی سلێمانی، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە لەبارەی ئەوەی کە رووداوەکە خۆکوژی بووە یان نا.
 
پەیامنێری رووداو زانیاریی لە سەرچاوەی باوەڕپێکراو دەستکەوتووە کە پێیان راگەیاندووە، "ئەو کوڕە تەمەنی نزیکی 18 ساڵە، لەگەڵ دایکی بووە بە شەڕ و دەمەقاڵەی، خۆی هەڵداوەتە خوارەوە و گیانی لەدەستداوە."
 
16ی ئەم مانگەش کرێکارێک بەناوی فەهد ئەحمەد، کە لەدایکبووی ساڵی 2004 بوو، لە پردێکی شەقامی 100 مەتری کاری کردووە و کەوتووەتەخوارەوە، بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ئێوارەی ئەمڕۆ ئەویش گیانی لەدەستداوە و تەرمەکەی براوەتە دادپزیشکیی سلێمانی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کچەی یانەی زاخۆی بە هەموو دنیا ناساند

یانەی زاخۆ وەک یەکەم یانەی ئاسیا خەڵاتی باشترین هاندەری فیفای بردەوە

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی (فیفا) خەڵاتی باشترین هاندەری 2025ـی بە یانەی زاخۆ بەخشی، ئەمەش دوای ئەوەی هاندەرانی یانەکە دەیان هەزار بووکەڵە و یاریی منداڵانیان هەڵدایە نێو یاریگە و دواتر بە منداڵانی نەخۆش بەخشران.