وەزارەتی خوێندنی باڵا: کەمکردنەوەی کرێی خوێندنی پارالێل و ئێواران هەر 45% دەبێت

26-10-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هاوشێوەی پێشتر داشکان لە کرێی خوێندنی زانکۆ حکومییەکان 45% دەبێت؛ گوتەبێژەکەشیان دەڵێت، "داشکانەکە پارالێل و ئێوارانیش دەگرێتەوە."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 26-10-2025 عەباس ئەکرەم، گوتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بە بڕیاری وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیاری بەردەوامبوونی داشکاندنی کرێی خوێندن دراوە.
 
بە گوتەی عەباس ئەکرەم، رێژەی داشکانەکە هاوشێوەی پێشتر بە رێژەی 45% دەبێت؛ سەرجەم قۆناخەکانی خوێندنی بەرایی (پارالێل و ئێوان) و خوێندنی باڵا (دبلۆم، ماستەر و دکتۆرا) دەگرێتەوە.
 
داشکانەکە لە زانکۆ حکومییەکان بۆ ساڵی خوێندنی 2025 - 2026ـە؛ عەباس ئەکرەم دەڵێت "ماوەی 6 ساڵە، ساڵانە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، بە 45% داشکان نزیکەی 70 ملیار دینار بۆ خێزانی قوتابی و خوێندکارانی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە."
 
کرێی ساڵانەی خوێندنی پارالێل و ئێواران بەبێ داشکاندن بەپێی بەش و کۆلیژەکان، لە نێوان 2 ملیۆن دینار بۆ یەک ملیۆن و 500 هەزار دینارە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.