رێگەی حەسەکە - دێرەزوور بۆ دیمەشق کرایەوە

26-10-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دوای زیاتر لە 20 رۆژ لە داخرانی، ئەمڕۆ رێگەی سەرەکیی حەسەکە - دێرەزوور بۆ دیمەشقی پایتەختی سووریا، کرایەوە.
 
لەزگین خەلیل، بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشتیاریی هەڤاڵ لە سووریا، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوای داخستنی رێگەی رەققە - حومس لەلایەن حکومەتی سووریاوە، رێگایەکی دیکە بۆ چوون بەرەو شام کرایەوە".
 
بەڕێوەبەری کۆمپانیای گەشتیاریی هەڤاڵ کە کارکردنیان لەو رێگەیەدا دەڵێت: "ئێستا بۆ چوون بۆ دیمەشق، رێگەی حەسەکە - دێرەزوور-تەدموور- دمێر بۆ دیمەشق بەکاردەهێنین، کە باشترە لە رێگەکەی پێشوو".
 
5ـی ئەم مانگە ئاڵۆزی لەسەر رێگەی رەققە - حومس دروست بوو، کە شۆفێران دەڵێن حکومەت خۆی رێگەکەی داخستووە و تەنیا رێگەی بە بەشێک لە نەخۆش و خوێندکاران دابوو بەکاری بهێنن.
 
لەزگین خەلیل ئاماژەی بەوەکرد، ئەو رێگەیەی ئێستا بەکاری دەهێنن "هیچ کێشەی نییە و خاڵەکانی حکومەتیش هیچ ئاستەنگییەک" بۆ شۆفێران دروست ناکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."