رووداو دیجیتاڵ
هەژدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان دەستی بە چالاکییەکانی کرد.
فێستیڤاڵە پێنج رۆژ بەردەوام دەبێ و 43 گرووپ تێیدا بەشدارن و 107 شانۆ نمایش دەکرێن.
رێکخەرانی فێستڤاڵەکە دەڵێن، 45 گرووپی شانۆ لە دەرەوەی ئێران داوایان کردبوو بەشداربن، بەڵام بەهۆی جەنگەکەی مانگی حوزەیران و هەنگاوەکانی حکومەت لەدوای جەنگەکە پەشیمان بوونەوە.
تەنیا گرووپێک لە هەرێمی کوردستانەوە بەشدارە.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەر شەقامی مەریوان ساڵانە لە شاری مەریوانی سەر بە پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەدەچێت. یەکەمین فێستیڤاڵ لە ساڵی 2005 بەڕێوەچوو و تاوەکو ئێستا 17 خولی سازکراون. لە ساڵی 2020 بەهۆی پەتای کۆرۆنا و لە ساڵی 2022ـش بەهۆی تەرخاننەکردنی بودجەوە فێستیڤاڵەکە سازنەکرا.
لە فێستیڤاڵەکەدا گرووپەکانی شانۆ لە نێوخۆ و دەرەوەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بەشدارن و لە چەندین بەشی وەک شانۆی نێودەوڵەتی و شانۆی نەتەوەکان خەڵات دەکرێن.
هۆکاری ناولێنانی فێستیڤاڵەکەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە شانۆ بەشدارەکان لە شەقامەکانی شاری مەریوان نمایش دەکرێن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ