رووداو دیجیتاڵ
رووباری جەغەتوو لە نزیک شاری بۆکان هەوارگەی پشوودانی بەشێک لە باڵندە کۆچەرییەکانە، باڵندەکان لە شوێنە جیاوازەکانی جیهان دێن و لەوێ دەمێننەوە.
ئیمان و هیوا دوو گەنجی شارەکەن بەبۆنەی هەفتەی جیهانی باڵندە کۆچەرییەکان چوونەتە نزیک رووبارەکە و داوای پاراستنی ئەو باڵندانە دەکەن.
ئیمان کەریم وەند، ژینگەپارێزە و باس لەوە دەکات :"کوچ ئەو هاتووچۆیەیە کە بە شێوازی وەرزی لە نێو باڵندەکان دەست پێدەکات، کۆچەکە ئەو رێڕەوانە دەگرێتەوە کە پێشتر دیاری کراوە باڵندەکان لە باکوور بۆ باشوور دەڕۆن و ئێستا وەرزی پاییز دەستیپێکردووە و کۆچی باڵندەکان دەستیپێکردووە."
باڵندەکان لە مانگی ئایار دەچنە ناوچەکە و لە تشرینی یەکەم بەجێی دەهێڵن. کۆچی باڵندەکان بەهۆی گۆڕانی کەشوهەواز و گەڕانە بەدوای خۆراکدا.
هیوا محەممەد ئەمینی، ژینگەپارێزە و دەڵێت، "ئێمەی کورد لەنێو هەموو نەتەوەکانی جیهاندا بە مرۆڤانێکی میوان خۆشەویست و میوانگر ناسراوین و داواتان لێدەکەم ئەو باڵندەیەی لە باکووری جیهان دێت و دەچێتە باشووری جیهان و لێرە دەمێنێتەوە، راوی مەکەن تاوەکو ئەو شتەی باب و باپیرانمان هەیان بووە ئێمەش بیهێڵینەوە."
هەڵکەوتەی جوگرافیای ناوچەکە وایکردووە لە دوو رێڕەوی گرنگی کۆچی جیهانیدا بێت، بۆیە جۆرەها باڵندەی کۆچبەر لێرەوە تێدەپەڕن.
ساڵانە زیاتر لە 340 جۆر باڵندە کۆچ دەکەن بۆ ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ