رووداو دیجیتاڵ
25 گەریلای پارتی کرێکارانی کوردستان ( پەکەکە) لە دووەم قۆناخی کرداریی بۆ جێبەجێکردنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا لە بناری قەندیل، بڕیارێکیان راگەیاند، خۆیان ناویان ناوە "هەنگاوێکی مێژوویی".
سەبری ئۆک، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) کە 20 ساڵ لە زیندانەکانی تورکیا دا بووە و لە پرۆسەی رابردووی چارەسەری دا رۆڵی هەبووە، راگەیێندراوێکی بەناوی "بەڕێوەبەریی تەڤگەری ئازادی" خوێندەوە.
سەبری ئۆک، ئەندامی سەرکردایەتیی کۆما جڤاکێن کوردستان رایگەیاند، "له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه و بڕیاره‌كانی كۆنگره‌ی 12 و به ده‌ستووری رێبه‌ر عەبدوڵڵا ئۆجەلان ده‌ستمانكرد به هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌مان له توركیا له‌به‌رده‌م ئه‌گه‌ری مه‌ترسیی پێكداداندان و زه‌مینه له‌بارن بۆ روودانی ئه‌گه‌ری نه‌خوازراو. كشانه‌وه‌كه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیاوه به‌ره‌و هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مەدیا ده‌كرێت".
ئەو گەریلایانە 8 یان ژن بوون، وەک خۆیان دەیانگوت زۆرینەیان لە سنووری ناوچەی شرنا‌خ، جزیرێ و جۆلەمێرگ کشاونەتەوە.
پەکەکە ئەم هەنگاوەی وەک پابەندیی خۆی بە بڕیاری عەبدوڵڵا ئۆجەلان و ئامادەیی تەواوی بۆ سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری نیشاندا . بەڵام لە هەمان کاتدا ئەوان گوتیان نەکردەیە سەرۆکەکەیان کە ئەمڕۆ پرۆسەی ئاشتی بەڕێوە دەبات ئازاد نەکرێت یاخود هەلومەرجێکی ئازادی بۆ دروست نەکرێت. هەروەها گوتیان ئەوان چاوەڕێی لێبووردن ناکەن بەڵکو چاوەڕێی ئەوەن رێگەی کاری سیاسیان بۆ بکرێتەوە لە تورکیا . لەوپێناوەدا ئامادەن بۆ هەنگاوی دیکەش.
هەفتەیەک زیاتر بوو ئامادەکاری بۆ ئەو رێوڕەسمە دەکرا کە ئەمڕۆ بەیانی لە ژێر چاودێرییەکی زۆری ئەمنی دا بەڕێوەچوو. هەر دوای ئەم بڕیارەی لە بناری قەندیل راگەیێندرا، یەکسەر گوتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدانی دەسەڵاتداری تورکیاش بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە.
سەبری ئۆک دەیویست تەنیا وەڵامی سێ پرسیاری ئەم هەموو دەزگایەی راگەیاندن بداتەوە و بە هەستیارییەکی ئەوتۆوە وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە کە بە هیچ شێوەیەک کار نەکاتە سەر پرۆسەکە و یەکسەر شوێنەکەی بەجێهێشت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ