لە هەولێر منداڵێک کەوتە نێو گۆماوی گەڕەکێک و خنکا

26-10-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

منداڵێک لە نزیک گەڕەکی ئاوێنەی شار لە هەولێر کەوتە نێو گۆماوێکی گەڕەکەکە، بەرگریی شارستانیی هەولێریش دەڵێت، "منداڵەکە تۆپەکەی کەوتووەتە نێو گۆماوەکە چووە تۆپەکە دەربهێنێت."
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 26-10-2025 شاخەوان سەعید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر بەتۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "ئاوەکە هی مەلەکردن نییە؛ ئاوەڕۆی گەڕەکی ئاوێنەی شارە لە هەولێر، منداڵەکە لەگەڵ هاوڕێکانی تۆپێنی کردووە و تۆپەکەیان کەوتووەتە نێو ئاوەکەوە."
 
بە گوتەی گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر، رووداوەکە ئێوارەی رۆژی شەممە روویداوە، منداڵەکە چووەتە نێو ئاوەکە بۆ ئەوەی تۆپی یاریکردنەکەی بێنێتە دەرەوە، دیارە ئاوەکە قووڵ بووە و مەلەی نەزانیوە و خنکاوە.
 
منداڵەکە ناوی عەبید موتعەب محەممەدە، تەمەنی 11 ساڵە و کوڕە، دایبابی عەرەبن و دانیشتووی گەڕەکی ئاوێنەی شارن لە هەولێر.
 
بە گوێرەی بەرگریی شارستانیی هەولێر کە بە رووداوی راگەیاندووە، لە 10 مانگی رابردوودا تاوەکو دوێنێ 22 کەس لە پاریزگای هەولێر لە ئاودا خنکاون. هاوکات 91 کەسیشیان لە خنکان رزگار کردووە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئەمڕۆ، زیاتر لە 50 کەس لە هەرێمی کوردستان لە ئاودا خنکاون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.