پۆلیسی راپەڕین: دوو کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیرکران

26-11-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

پۆلیسی ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند، "لە دوو چالاکی جیادا سێ تۆمەتباریان دەستگیرکردووە، کە دووانیان بە تۆمەتی دزیکردن و یەکێکیشان بە تۆمەتی ساخکردنەوەی پارەی ساختە بووە".
 
ئەمڕۆ یەکشەممە, 26ـی تشرینی دووەمی 2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی هاوڵاتییەک سکاڵای لای پۆلیسی نەهێشتنی تاوان تۆمار کردووە و گوتوویەتی، 3 هەزار دۆلار و 153 دیناری لێ دزراوە، بەدواداچوونیان دەستپێکردووە و دوو تۆمەتباریان دەستگیرکردووە.
 
لە راگەیێندراوەکەدا پۆلیسی راپەڕین ناسنامەی دوو کەسەکەی بە (م. ع. ق.) و (ا. ع. ق.) بڵاوکردووەتەوە ئاماژەی بەوە کردووە، لەکاتی دەستگیرکردنی ئەو دوو تۆمەتبارەدا دەستیان گرتووە بەسەر هەزار و 800 دۆلار و 100 هەزار دیناردا.
 
پۆلیسی راپەڕین ئاماژەی بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی دیکە لە بە تۆمەتێکی جیا کردووە و رایگەیاندووە، "ئەو کەسەی دەستگیرکراوە هەستاوە بە ساخکردنەوەی پارەی ساختە و بەهۆیەوە دادوەری دادگەی لێکۆڵینەوە بڕیاری راگرتنی تۆمەتبارەکەی داوە".
 
 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە