سەنتەری میترۆ: کاروان کەلاری لە ئاسایش دەستگیر کراوە

26-11-2025
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

وێستگەیەکی رادیۆ لە قەزای کەلار دەڵێت، بەڕێوەبەرەکەیان لە کاژێر 18:00ی دوێنێوە بێسەروشوێنە. رێکخەری سەنتەری میترۆیش دەڵێت، خێزانەکەی لە رێگەی پەیوەندییەکانیانەوە زانیویانە دەستگیر کراوە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-11-2025 رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوای بەدواداچوونمان بۆ رووداوەکە، ماڵباتەکەی لە رێگەی پەیوەندییەکانیانەوە زانیویانە کە کوڕەکەیان لە ئاسایش دەستگیر کراوە."
 
وێستگەی رادیۆی کازیوە میدیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، "کاروان کەلاری، رۆژنامەنووس و بەرپرسی کازیوە میدیا، لە رۆژی 25-11-2025ەوە، لە کاژێر 06:00ی ئێوارەوە بێسەروشوێنە. کازیوە میدیا و ماڵباتەکەی هیچ زانیارییان لەبارەی شوێن یان دۆخی تەندروستیی ناوبراو نییە."
 
میدیاکە پەیامێک ئاراستەی هێزە ئەمنییەکان دەکات و دەڵێت، "هێزە ئەمنییەکان دەستبەجێ دەست بە گەڕان و لێکۆڵینەوە بکەن؛ پاراستنی گیان و سەلامەتیی کاروان کەلاری دەخەینە ئەستۆی ئەوان."
 
بە گوتەی رێکخەری سەنتەری میترۆ، کێشەیەکی گەورەیە لەم وڵاتە کە کەسێک دەستگیر دەکرێت، نازانرێت روو بکرێتە کوێ و سۆراخی کەسەکە لای کێ و کوێ بکەیت.
 
رەحمان غەریب دەڵێت، "وەک سەنتەری میترۆ داوا دەکەین، ئەو تۆمەتەی دراوەتە پاڵی بزانین چییە؛ هاوکات پێویستە بزانرێ کە کاروان کەلاری لەسەر چی دەستگیر کراوە."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.