رۆژنامەڤان کاروان کەلاری ئازادکرا

26-11-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لە ئێوارەی دوێنێوە رۆژنامەڤانێک، کە هاوکات کادیری پارتی دیموکراتی کوردستانە لە گەرمیان، لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستگیرکرا بوو، بەرپرسی لقی پارتی لە سنوورەکە دەڵێ: "ئازاد کراوە".
 
حوسێن کەلاری، بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان، شەوی چوارشەممە 26-11-2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "کاروان کەلاری نزیک کاژێر 07:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ ئازادکرا".
 
هێزە ئەمنییەکانی ئیدارەی گەرمیان هیچ روونکردنەوەیەکیان لەسەر دەستگیرکردنی ئەو رۆژنامەڤانە بڵاونەکردووەتەوە. حوسێن کەلاری دەڵێت: "تاوەکو ئێستاش نازانین بۆچی دەستگیرکرابوو".
 
کاروان کەلاری، بەڕێوەبەری رادیۆی کازیوە لە قەزای کەلار لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان لە پارێزگای سلێمانی، لە ئێوارەی 25ـی ئەم مانگەوە لە ماڵ چووبووە دەرەوە و نەگەڕابووەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ رادیۆکە لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند: "لە رێگەی پەیوەندیی تایبەتەوە زانیومانە دەستگیرکراوە".
 
بەرپرسی لقی گەرمیانی پارتی گوتی: "کاروان لەلایەن دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان- سلێمانی دەستگیرکرابوو".
 
رەحمان غەریب، رێکخەری سەنتەری میترۆ، شەوی چوارشەممە بە رووداوی گوت: "ئێمە نەمانتوانی بزانین کاروان کەلاری بۆچی و بە چی ماددەیەکی یاسایی دەستگیرکرابوو".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق

دامەزرێنەری گووگڵ کراودسۆرس: نووسین بە فۆنتی کۆن زیانێکی گەورە بە پاشەڕۆژی زمانی کوردی دەگەیێنێت

لەکاتێکدا جیهان یادی رۆژی جیهانیی زمانی دایک دەکاتەوە، پسپۆڕانی تەکنەلۆژیا هۆشداری دەدەن لەوەی پاراستنی زمان تەنیا لە رێگەی ئاخاوتنەوە نییە، بەڵکو دەبێت زمانەکە لە جیهانی دیجیتاڵی و ژیریی دەستکرددا جێگیر بکرێت. بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس لە عێراق، لە کاتی بەشداریی لە بەرنامەی (رۆژی هیوا جەمال)، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، "پاشەڕۆژی زمانی کوردی بەندە بە بوونی داتای پێویست لەسەر ئینتەرنێت."