پارتی لە هەولێر سەردانی یەکگرتووی کرد

26-11-2025
مالیک محەممەد
دیمەنێکی کۆبوونەوەکە
دیمەنێکی کۆبوونەوەکە
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانی کرد.
 
شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتیی هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی و ئەندامێتیی هەریەکە لە پشتیوان سادق و عەلی حوسێن بوو. شاندەکە لەلایەن هادی عەلی، سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی یەکگرتوو؛ محەممەد هاودیانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و سەلاحەدین بابەکر، گوتەبێژی یەکگرتوو پێشوازییان لێکرا.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداو، پارتی بڕیاری داوە سەردانی لایەنە سەرەکییەکان بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر پرسی یەکدەنگی کورد لە بەغدا.
 
سەلاحەدین بابەکر، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان بە رەنجە جەمال، پەیامنێری رووداوی راگەیاند، ئەوانیش سەردانی لایەنەکان دەکەن و گوتی: "ئەمڕۆ سەردانی لایەنەکان دەکەین و دەستپێشخەرییەکەی خۆمان دەستپێدەکەین، بۆئەوەی کورد بە یەک دەنگ بچێتە بەغدا."

 

 
سەڵاحەدین بابەکر، گوتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، ئەمڕۆ میوانی رۆژی (هیوا جەمال)ی تۆڕی میدیایی رووداو بوو و رایگەیاند: "ئەم قۆناخە پێویستی بەوە بوو کە یەکگرتوو دەستپێشخەرییەک بکات. چەند رۆژێکە لە مەکتەبی سیاسی تاوتوێی ئەو دەستپێشخەرییەمان کردووە و ئێستا ئامادەکراوە."
 
سەڵاحەدین بابەکر گوتی، نەخشەڕێگەکە "زیاتر لە 10 لاپەڕەیە" و وردەکاریی تەواوی تێدایە، بەڵام ئەوان ئەمڕۆ کورتکراوەیەک لە چوارچێوەی "شەش تەوەرەی سەرەکی" پێشکێشی لایەنەکان دەکەن، وردەکارییەکەش بۆ کۆبوونەوەی هاوبەشی داهاتوو دەبێت.
 
گوتەبێژی یەکگرتوو گوتیشی: "داوا دەکەین کۆبوونەوەیەکی شەش لایەنە لەسەر ئاستی مەکتەبی سیاسی بە زووترین کات بکرێ و تێیدا لیژنەیەکی باڵا پێکبهێندرێ بۆ داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی هاوبەش کە سەرنجەکە لەسەر ئەوە بێ چۆن گفتوگۆ لە بەغدا بکەین و مافە دەستوورییەکانمان بەدەستدەهێنین."
 
بە گوتەی سەلاحەدین بابەکر، نەخشەڕێگاکە میکانیزمی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکانی نێوان هەولێر و بەغدای لەخۆگرتووە، لەوانە مادەی 140، یاسای نەوت و گاز بەپێی مادەی 112ی دەستوور، پرسی پێشمەرگە و شایستە داراییەکانی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە