فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی ئەدەب لە سلێمانی دەستیپێکرد

26-12-2021
ئەرکان عەلی
ئەرکان عەلی
دەستپێکی فیستیڤاڵی ئەدەب لە سلێمانی
دەستپێکی فیستیڤاڵی ئەدەب لە سلێمانی
نیشانەکردن فیستیڤاڵی ئەدەب
A+ A-
 
رووداو - سلێمانی

لە سەروبەندى ماڵئاوایى لە دوایین رۆژەکانى ساڵی 2021 کە کوردستان وەکو زۆرینەى جیهان ساڵەکەى بە نەهامەتى، لاوازیى ئابوورى، کۆرۆنا و لافا و خنکانى کۆچبەران بەڕێکرد، بەڵام سلێمانى هەر دەبوو چالاکییەکى نێودەوڵەتى ئەنجام بدات، چونکە رێکخراوى یونسکۆ پێش دوو ساڵ کە نازناوێکى بە شارەکە بەخشى، دەبوو راپۆرتێکى پڕ زانیاریى چالاکییە ئەدەبییەکانى رادەست بکات.
 
محەممەد حەمەسەعید، وەزیرى رۆشنبیری و لاوانى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، "بەداخەوە ساڵى پار کۆرۆنا و قەیرانى دارایی و ئەمساڵیش نەبوونى بودجە هۆکار بوون بۆئەوەى کە ئەم فیستیڤاڵە لە کاتى خۆیدا نەکرا".
 
فیستیڤاڵى نێودەوڵەتیى ئەدەب بۆ ماوەى سێ رۆژ زنجیرەیەک دیدارى شیعر، رۆمان و لێکۆڵینەوە پێشکێش دەکات کە قسەکەرانى دیدارەکان لە هەر چوار پارچەکەى  کوردستانن.
 
کەژاڵ ئەحمەد، شاعیر دەڵێت، "من بە پێنج پارچە شیعرى کورت بەشدار بووم، کە سەبارەت بە ئەو نەهامەتییانە بوو بەسەرماندا هاتووە".
 
بەهار مورادى، شاعیر ئاماژەی بەوە کرد، "من لە رۆژهەڵاتى کوردستان و لە کرماشانەوە هاتووم، بە دوو شیعر بەشداریم کردووە، شیعرێکیان نیشتمانى و ئەوی دیکەش دڵدارییە".
 
رۆژى 31-10-2019 رێکخراوى یونسکۆى سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان، 66 شارى خستە نێو لیستى شارە داهێنەرەکانى جیهان، یەکێکیان سلێمانى بوو وەکو شارى داهێنەرى ئەدەب و سنەى رۆژهەڵاتى کوردستانیش وەکو شارى داهێنەرى میوزیک.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لیۆناردۆ دیکاپریۆ لە فیلمی (One Battle After Another)

رەخنەگرانی لۆس ئەنجڵس باشترینەکانی ساڵیان دیاریکرد

کۆمەڵەی رەخنەگرانی فیلمی لۆس ئەنجڵس (LAFCA) براوەکانی خەڵاتی ئەمساڵیان بۆ باشترین فیلم و دەرهێنان و نواندن راگەیاند؛ فیلمی (One Battle After Another) وەک باشترین فیلمی ساڵ دەستنیشانکرا.