سەرکەوت حەسەن: بڕیاری خانەنشینبوونم هەڵوەشاوەتەوە

26-12-2022
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

راوێژکاری سەرۆکی یەکێتی بۆ کاروباری ئەمنی دەڵێت، بڕیاری خانەنشینبوونی هەڵوەشاوەتەوە و دوای پشووەکانی سەری ساڵ وەک بریکاری وەزیری ناوخۆ دەستبەکار دەبێت. 
 
رۆژی دووشەممە 26-12-2022، سەرکەوت حەسەن، راوێژکاری سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ کاروباری ئەمنی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بڕیاری خانەنشینبوونم هەڵوەشاوەتەوە و رێککەوتن کراوە بۆ ئەوەی وەک بریکاری وەزیری ناوخۆ دەستبەکاربم."  
 
رۆژی هەینی 09-12-2022، سەرکەوت حەسەن، کە پلەکەی لیوایە و پێشتر بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بووە، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خانەنشین کرا. سەرکەوت حەسەن ئەو کات بۆ رووداو قسەی کرد و گوتی، بڕیاری خانەنشینکردنی "سیاسییە."   
 
لەبارەی گۆرانکارییەکانی پشکی یەکێتی لە حکومەت، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان رۆژی 25-12-2022 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانییدا گوتی: "گۆڕانکارییەکانی نێو حکومەت قسەیان لەسەر کراوە و هەنگاوی باشیش نراوە. دوای سەری ساڵ کۆبوونەوەکان دەکرێن و لە ماوەیەکی کورتدا کۆتاییان دێت و هەنگاوەکان جێبەجێ دەکرێن. بابەتی گۆڕانکارییەکانیش رەنگە زووتر لەو کاتە بکرێت، چونکە نە پارتی گرفتی هەیە و نە یەکێتی."
 
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بڕیاری داوە گۆڕانکاری لە چەند بەرپرسێکی تیمەکەی لە حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بکات، لەوانە بڕیاری داوە لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزیری ناوخۆ بگۆڕێت، بۆ جێگرەوەکەشی سەرکەوت حەسەن، ناسراو بە (سەرکەوتی کوبە)ی بەربژێر کردووە. 
 
سەرکەوت حەسەن، پێشمەرگەی دێرینی یەکێتی ماوەیەک بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی بووە، بەڵام لە دوای دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان، پەیوەندیی بە بزووتنەوەکە کرد، لە کابینەی هەشتەم بریکاری وەزیری ناوخۆ بوو لە پشکی بزووتنەوەی گۆڕان.
‏‎‏ 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.