رووداو دیجیتاڵ
بەگوێرەی ئاماری کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لە ئاستی پارێزگاکاندا زۆرترین باران لە شاری دهۆک باریوە، پاشان هەولێر و دواتر هەڵەبجە و سلێمانی.
زۆرترین بارانیش لە هەرێمی کوردستان لە قەزای مێرگەسۆر باریوە کە 97.4 ملیمەترە. کەشناسێک دەڵێت، بارانبارین ئەمڕۆش ناوبەناو بەردەوام دەبێت.
کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاژێری رابردووی بارانبارینی لە باشووری کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە کاژێر 09:00ـی بەیانی دوێنێ هەینی بۆ هەمان کاتی ئەمڕۆ شەممەیە و بەمشێوەیەی خوارەوەیە:
پارێزگای هەولێر
هەولێر 20.4 ملیمەتر؛ پیرمام 21 ملیمەتر؛ سۆران 24 ملیمەتر؛ هیران 21.5 ملیمەتر؛ خەبات 21.6 ملیمەتر؛ شەقڵاوە 34.6 ملیمەتر؛ بارزان 65.2 ملیمەتر؛ رواندز 32.7 ملیمەتر؛ مێرگەسۆر 97.4 ملیمەتر و سیدەکان 21 ملیمەتر.
پارێزگای سلێمانی
سلێمانی 4.3 ملیمەتر؛ چەمچەماڵ 3.3 ملیمەتر؛ دووکان 6.8 ملیمەتر؛ بازیان 6 ملیمەتر؛ رانیە 17.7 ملیمەتر؛ قەڵادزێ 12 ملیمەتر؛ ماوەت 7.2 ملیمەتر؛ چوارقوڕنە 14.5 ملیمەتر؛ سەرکەپکان 20 ملیمەتر؛ دەربەندیخان 7.2 ملیمەتر؛ هەڵشۆ 10.8 ملیمەتر؛ پێنجوێن 9.2 ملیمەتر؛ ئاخجەلەر 12 ملیمەتر؛ سەنگاو 2.4 ملیمەتر.
پارێزگای دهۆک
دهۆک 41.7 ملیمەتر؛ زاخۆ 47.9 ملیمەتر؛ ئاکرێ 40.4 ملیمەتر؛ بامەڕنی 33.2 ملیمەتر؛ مانگێش 44.2 ملیمەتر؛ کانی ماسێ 15 ملیمەتر؛ ئامێدی 36 ملیمەتر؛ بجیل 69 ملیمەتر؛ گردەسین 12 ملیمەتر؛ دینارتە 86.5 ملیمەتر؛ باتوفا 67 ملیمەتر؛ سەرسنگ 40 ملیمەتر؛ شێخان 38 ملیمەتر؛ بەردەڕەش 36 ملیمەتر.
پارێزگای هەڵەبجە
هەڵەبجە 7.8 ملیمەتر؛ تەوێڵە 15.6 ملیمەتر؛ خورماڵ 10.6 ملیمەتر؛ بیارە 7.5 ملیمەتر؛ سیروان 10.5 ملیمەتر.
پارێزگای کەرکووک و ئیدارەی گەرمیان
کەرکووک 4.2 ملیمەتر،؛ کەلار 7.6 ملیمەتر؛ مەیدان 9.6 ملیمەتر؛ خانەقین 5.4 ملیمەتر؛ کفری 08 ملیمەتر؛ شوان 5.8 ملیمەتر؛ تەکیە 1.7 ملیمەتر.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ تاوەکو نیوەشەو لە بەشێکی ناوچەکانی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک بەفر دەبارێت؛ لە ئەزمەڕ و گۆیژەی سلێمانیش بەفر دەبارێت. ئەمشەو لەنێو شارەکەش بەفر دەبارێت".
ئەو کەشناسە گوتی، شەپۆلی بارانبارین ئەمڕۆ ناوبەناو لە هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت؛ گوتیشی، ئەو سەرما و بایەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ئێوارەی ئەمڕۆ زیاتر دەبێت و خێرایی با لە هەندێک شوێن دەگاتە 40 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی یەکشەممەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لە کات و شوێنی جیادا، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر دەبارێت و ئێوارە شەپۆلەکە لاواز دەبێت کەش دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور.
بەگوێرەی کەشناسی، سبەی پلەی گەرما هاوشێوەی ئەمڕۆ دەبێت و بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر؛ 11
سلێمانی؛ 9
دهۆک؛ 9 پلەی سیلزی
کەرکوک؛ 13پلەی سیلزی
هەڵەبجە؛ 10پلەی سیلزی
زاخۆ؛ 10پلەی سیلزی
سۆران؛ 6 پلەی سیلزی
حاجی ئۆمەران؛ 0 پلەی سیلزی
گەرمیان؛ 15پلەی سیلزی
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ