لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە ورمێ هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا

27-01-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

لە رووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر رێگەی تیکاب - سایین قەڵا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و دوو هاونیشتمانیی دیکە بریندار بوون. 
 
لەسەر رێگەی تیکاب - سایین قەڵا لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمبێلی تایبەت لە جۆری پراید و پیژۆ 405، هاونیشتمانییەک کە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوو، گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەحمەد ئەسلانی، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری تیکاب لەوبارەیەوە گوتی، ''رووداوەکە کاژێر 15:34ـی دوێنێ روویداوە کە یەکێک لە شۆفێرەکان دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە و دوو سەرنشینی ئۆتۆمبێلی جۆری پرایدیش دوای رزگارکردن و هێنانە دەرەوەیان، گەیێندراونەتە نەخۆشخانەیەکی شارەکە.''
 
تیکاب 280 کیلۆمەتری لە شاری ورمێ دوورە و تەنیا شاری پارێزگاکەیە لەگەڵ پارێزگاکانی سنە، پارێزگای زەنجان و تەورێز (ئازەربایجانی رۆژهەڵات)ـی ئێران هاوسنوورە. شاری سایین قەڵاش 80 کیلۆمەتر لە رۆژئاوای تیکاب هەڵکەوتووە.
 
ساڵانە ژمارەیەکی زۆری خەڵک لە رووداوەکانی هاتووچۆ لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران گیانیان لەدەستدەدەن.
 
کەمال هادیانفەر، بەڕێوەبەری گشتیی پۆلیسی هاتووچۆی ئێران، رۆژی 26-11-2023 رایگەیاند، ''لە سەرەتای نەورۆزی 2023ەوە زیاتر لە 12 هەزار کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 300 هەزار کەسیش بریندار بوون کە ژمارەی قوربانیان بەراورد بە [ساڵی 2022] 7.3٪ زیادی کردووە''.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە