رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، تەرمی هاونیشتمانییەکیان لە هەولێر دۆزیوەتەوە و رادەستی کەسوکاری دەکرێتەوە.
هۆگر عەزیز، گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەو کەسە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 27-2-2022 لە بەستی دارەتوو لە هەولێر دۆزراوەتەوە.
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەش دەدات، دوای ئەوەی هێزەکانیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر - بەشی پۆلیسی فریاکەوتن و بەشی پۆلیسی قەزای دەشتی هەولێر "لە بوونی تەرمێک لە بەستی دارەتوو ئاگادارکرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە هاووڵاتییەک بەناوی (عمران سادق ئیسماعیل) کە باری دەروونی تەواو نەبووە و لە ئاکرێ-وە هاتبووە هەولێر، پێشتر نەخۆشیی لەهۆشچوونی هەبووە."
گوتەبێژی پۆلیسی هەولێر دەشڵێت "ئاگاداری بنکەی پۆلیسی دارەتوو و بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی لێکۆڵینەوە لە بەڵگە و تاوان و ئامبۆڵانس کرایەوە، بۆ ئەوەی تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی بکرێت و دواتر رادەستی کەسوکارەکەی بکرێتەوە."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ