چاککردنی سەرچاوەی ئاوی 150 هەزار کەس لە هەولێر لە قۆناخی کۆتاییدایە

27-02-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆی باران و هەورەبرووسکەوە، لە 15ـی شوباتەوە دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەی ئاوی ئیفراز 2 لە شاری هەولێر وەستاوە. بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، لە کۆتا قۆناخی چاککردنەوەیدان.
 
ساڵح عوسمان، بەڕێوەبەری پرۆژەی ئاوی ئیفراز 2، ئەمڕۆ سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئێمە هاوکار و پشتیوانیی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای هەولێرین، چونکە ئەوان چاکی دەکەنەوە و کێشەکان لە کۆتاییدان، بەڵام رۆژەکەی دیار نییە".
 
پڕۆژەکە 15 گەڕەکی شاری هەولێری لەسەرە و بەڕێوەبەرەکەی دەڵێت، نزیکەی 150 هەزار کەس لە پرۆژەکەوە ئاوی خاوێنیان پێدەگات.
 
ساڵح عوسمان گوتی، لە رێگەی تانکەر و هاوکاریی ئیفرازەکانی دیکەوە ئاویان بۆ هاونیشتمانیانی ئەو گەڕەکانە دابینکردووە کە لەسەر ئاوی ئیفراز 2ن. گوتیشی، وەرزەکەش زستانە هاوکار بووە بۆ ئەوەی هاوکارییەکان بەجۆرێک بن هاونیشتمانیان بێ ئاو نەبن.
 
دوای لەکارکەوتنی پرۆژەکە، لە راگەیێندراوێکدا حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "بەهۆی وەستانی پرۆسەی بەرهەمهێنانی ئاوی پاک لە پرۆژەی ئیفرازی 2 لە شاری هەولێر، لە ئەنجامی لێدانی هەورەبرووسكە لە بەشی كارەبایی پرۆژەكە، بەشێك لە گەڕەكەكانی شاری هەولێر بێ ئاو بوون".
 
بۆ بەهاناوەچوون و دابینكردنی خزمەتگوزاریی ئاو لەو گەڕەكانە، دوو گەرمەهێڵی داواكردنی هاوكاری لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر دابین كراون کە بریتین لە (07508515105 - 07504467378).
 
لە هەولێر سێ پرۆژەی ئیفراز هەن؛ پرۆژەی ئاوی ئیفراز 1 ساڵی 1967؛ ئیفراز 2 ساڵی 1982 و ئیفراز 3 ساڵی 2007 کەوتوونەتە کار.
 
پڕۆژەکانی ئیفراز نیوەی ئاوی خواردنەوەی سنووری هەولێر دابین دەکەن. بەشەکەی دیکەی شارەکە پشت بە ئاوی بیرەکان دەبەستێت.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.