لەتیف رەشید: هیوادارم بەربژێرێکی بەهێزی یەکێتی بم

27-03-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
لەتیف رەشید، بەربژێر بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق راگەیاند هیوادارە بەربژێری هاوبەشی یەکێتی بێت و حەزیش دەکات، نەک تەنیا یەکێتی و پارتی، هەموو لایەنە کوردییەکان پێكەوە یەک کەس بەربژێر بکەن بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق.
 
رۆژی 26ی ئاداری 2022، د.لەتیف رەشید، بەربژێری پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بە رووداوی راگەیاند: "لەگەڵ هەموو لایەنە کوردییەکان و عێراقییەکانیش گفتوگۆم کردووە، بەردەوامیش لەگەڵیاندا لەسەر خەتم بۆ ئەوەی گفتوگۆ لە بارەی هەڵبژاردنم بۆ ئەو پۆستە بکەم". 
 
لەتیف رەشید دەڵێت: "راستە هەر لە سەردەمی مام جەلال ئەو پۆستە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان بووە، بەڵام ئەوە پشکی هەموو کوردە، ئەو کەسەش کە بۆ ئەو پۆستە هەڵدەبژێرێت، دەبێت رەزامەندی هەموو لایەنە کوردییەکانی لەسەر بێت، چونکە ئەو کەسە نوێنەری هەموو کورد دەبێت لە بەغدا."
 
لە بارەی گفتوگۆی لەگەڵ لایەنەکان بۆ دەنگدان پێی، بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆککۆماری عێراق، لەتیف رەشید گوتی: "عێراقییەکان و کوردیش دڵخۆشی خۆیان پێشانداوە". 
 
لە سەرەتای ناکۆکیی نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر بەربژێرکردنی کەسێک بۆ پۆستی سەرۆککۆمار، ناوی د.لەتیف رەشید لە کۆبوونەوەکانی سەرکردایەتی و مەکتەب سیاسی یەکێتی دەهێنرا، دواتر یەکێتی بەرهەم ساڵحی بۆ ئەو پۆستە پەسەندکرد.
 
لەبارەی ئەگەری دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح (کە خواست و داواکاری پارتییە لە یەکێتی) و دانانی لەتیف رەشید، وەک بەربژێری یەکێتی بۆ ئەو پۆستە، لەتیف رەشید گوتی: "من بەردەوامم لە هەوڵەکانم و هەموو لایەنەکان رەزامەندییان داوە، هیوادارم بەربژێرێکی بەهێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بم". 
 
بەربژێرەکەی پۆستی سەرۆککۆماری عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر کەسێک خۆی بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق بەربژێر بکات ئەگەر پاڵپشتی یەکێتی و پارتی نەبێت زەحمەتە بتوانیت ئەو پۆستە بەدەستبهێنێت، پێویستە پارتی و یەکێتی و هەموو هێزەکانی دیکەش لەسەر بەربژێرێک رێککبکەون."
 
سەرچاوەیەک لە یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بارەی ئەگەری پەسندکردنی د.لەتیف رەشید، وەک بەربژێری یەکێتی بۆ پۆستی سەرۆککۆمار بە رووداوی گوت: "لە رابردوو بەربژێرێکی بەهێزی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بوو، ئەگەری هەیە دووبارە گفتوگۆ لە بارەیەوە بکرێت، چونکە بەرهەم ساڵح، هێشتا وەک بەربژێرێکی یەکلاکەرەوە نییە، یەکێتی دەزانێت کە پارتی دەنگ بە بەرهەم ساڵح نادات."
 
رۆژی شەممە 26-03-2022 پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عێراق کۆبووەوە، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی رێژەی یاسایی کۆبوونەوەکە بۆ رۆژی 30ی ئادار دواخرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.