کەشناسی دەڵێت پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە؛ 'کەشێکی بەهارە دروست دەبێت'

27-03-2024
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە. کەشناسێک دەڵێت، لە سبەیەوە بۆ رۆژانی دواتر "کەشێکی بەهارە دروست دەبێت."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی پێنجشەممە پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت و لە سنووری پارێزگای دهۆک "ئەگەری کەمێک" نمەباران هەیە، بەراورد بە ئەمڕۆش پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلەی دیکە بەرز دەبێتەوە.
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە سبەینێوە کەشوهەوا سەقامگیر دەبێتەوە؛ پلەی گەرما بەرز دەبێتەوە و "کەشێکی بەهارە دروست دەبێت."
 
ئەو کەشناسە گوتیشی، تاوەکو سەرەتای مانگی نیسان شەپۆلی بارانبارین نابێت، مەگەر لە ناوچە شاخاوییەکان دڵۆپە باران هەبێت. گوتیشی، "لە 4ی نیسان بۆ 13ی هەمان مانگ ئەگەری بارانی بەهێز و تەرزە لە هەرێمی کوردستان هەیە."
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، بەرزترین پلەی گەرمای سبەی بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر:21 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
دهۆک: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 20 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 10 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 25 پلەی سیلیزی
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان