چوار ئامۆزا لە داقووق لەسەر کوشتنی کەسێک دەستگیر دەکرێن

27-03-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە سنووری قەزای داقووقی پارێزگای کەرکووک، هاونیشتمانییەک دوای رفاندنی تەرمەکەی دەدۆزرێتەوە. پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، چوار کەس دەستگیرکراون کە ئامۆزای یەکدین.  

رۆژی چوارشەممە، 27ی ئاداری 2024، عامر نووری، گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوو رۆژ لەمەوبەر گەنجێک بەناوی (م،ح، ج) لە قەزای داقووق لە پارێزگای کەرکووک شوێن بزربوو، دواتر تەرمەکەی لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی لە داقووق دۆزرایەوە.
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، "دوای سەیرکردنی کامێراکانی چاودێری، دەرکەوت ئەو گەنجە سەرکەوتووەتە نێو ئۆتۆمبێلێک، دوای گەڕان و بەدواداچوون، بکەرانی ئەو تاوانە دوێنێ شەو بەپێی مادەی 406ی یاسای سزادانی عێراقی لەلایەن پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی کەرکووک دەستگیرکران و دانیان بە تاوانەکەیان داناوە".  
 
گوتەبێژی پۆلیسی کەرکووک دەڵێت، تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان هەر چواریان ئامۆزان و ئاماژەی بەوەشکرد، لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی ئەو گەنجەیان بردووە و دواتر کوشتوویانە کە ناسیاوی خۆیان بووە و تەرمەکەشیان لە کێڵگەیەکی کشتوکاڵی قەزای داقووق خستووەتە نێو چاڵێک و شاردوویانەتەوە. 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."