لە سنە لە نەورۆزدا 10 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە

27-03-2024
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان دەڵێت، لە رۆژانی نەورۆزدا لانیکەم 10 کەس لە سنووری پارێزگاکە بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە و 168ـی دیکەش بریندار بوون.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 27-03-2024 عیسا گەوهەری، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی پارێزگای سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان رایگەیاند، لە حەوت رۆژی سەرەتای نەورۆزەوە، لانیکەم 10 کەس بە رووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستداوە.
 
عیسا گەوهەری گوتی، لە رۆژانی نەورۆزدا لە رێگەوبانەکانی پارێزگاکە قەرەباڵخییەکی بەرچاو هەبووە و لانیکەم 168 کەسی دیکەش بەهۆی رووداوەکانی هاتووچۆ بریندار بوونە.
 
بەڕێوەبەری پۆلیسی پاریزگای سنە ئەوەشی خستەڕوو، لە یەکەم رۆژی نەورۆزەوە تاوەکو دوێنێ (20 بۆ 26ـی ئادار) 91 رووداوی هاتووچۆ لە سنووری پاریزگاکە تۆمارکراون، کە بەروارد بە هەمان کاتی ساڵی رابردوو، 57 رووداو کەمبووەتەوە.
 
عیسا گەوهەری هۆکاری زۆربەی رووداوەکانی هاتووچۆ بۆ پابەندنەبوون بە رێنماییەکان، لادان بۆ سایدی بەرامبەر، تیژڕۆیی و خەواڵووبوونی شۆفێران دەگەڕێنێتەوە و دەشڵێت، ''پێویستە شۆفێران بۆ پاراستنی گیانی خۆیان و کەسوکاریان، پابەندی رێنماییەکانی هاتووچۆ بن.''
 
رۆژی 22-03-2024، تەیموور حوسێنی، بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتووچۆی ئێران بە میدیای فەرمیی وڵاتەکەی راگەیاندبوو، لە رۆژانی نێوان 15 بۆ 21ـی مانگ، لانیکەم 50 هەزار رووداوی هاتووچۆ لە سەرانسەری ئێران تۆمارکراون کە 321 گیانلەدەستدانیان لێکەوتووەتەوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.