مەڕدارێک لە رێگەی فەیسبووکەوە سۆراخی مەڕ و بەرخە دزراوەکانی دەکات

27-04-2022
نازەنین گۆران
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
شەوی رابردوو لە گوندێکی ناحیەی پیرەمەگروونی پارێزگای سلێمانی ژمارەیەک مەڕ و بەرخ دزران، خاوەنەکەی وێنەی مەڕەکانی لە فەیسبووک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت هەر کەسێک دۆزینییەوە ئاگاداری بکاتەوە. 
 
محەمەد عەبدوڵلا، مەڕدارە و دانیشتووی گوندی سوسەکۆنی سەر بە ناحیەی پیرەمەگروونە. بە (رووداو)ی گوت: "47 مەڕ و 24 بەرخم لێدزراون. دوێنێ شەو تاوەکو کاژێر 12 مەڕەکان مابوون، بەڵام کاژێر 2:00ی بەرەبەیان چوومە نێویان دەبینم نەماون، لەو کاتەوەش هەر دەگەڕێین، هیچ سەرەداوێکمان دەستنەکەوتووە"
 
ئەو مەڕدارە لە رێگەی کامێرای چاودێرییەوە سۆراخی مەڕەکانی کردووە، دەڵێت: "لە گوندی هەڵەدن لە ناحیەی سوورداش سەیری کامێرەی چاودێریمان کردووە و گومان لە دوو ئۆتۆمبێل دەکەین، کە یەکێکیان کاژێر 4:30ی خولەکی بەیانی و یەکێکی دیکەیان 5:30ی خولەکی بەیانی لە کامێرای چاودێری دەرکەوتوون، بەتایبەتی لە نێوان کۆتەڵ و کانی شۆک سەردەکەون بۆ ناحیەی سوورداش، کە  لەوێ رێگەیەکی قاچاخ هەیە."
 
لە وەسفی مەڕەکانیدا بۆ ئەوەی هاونیشتیمانیان بیانناسنەوە و ئاگاداری بکەنەوە، محەممەد عەبدوڵڵا گوتی: "مەڕەکانمان کوردین، هەموویان سپین، بەرانێکیان لەگەڵدایە رەشە و نێوچاوانی قەشانە، ئەگەر هەر کەسێک زانیارییەکی دەستکەوت بەم ژمارە تەلەفۆنە (07701247420) پەیوەندیم پێوە بکات".
 
محەممەد خانوویەکی لە تەنیشت هۆڵی ئاژەڵەکان هەیە و لەوێ دەمێنێتەوە، پێیوایە ئەوانەی دزییەکەیان لێکردووە، پێشتر چاودێریان کردووە.
 
مەڕدارەکە، لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادارکردووەتەوە و دەڵێت ئەوانیش سۆراخی مەڕوماڵاتەکەی بۆ دەکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

نرخی بەرمیلێک نەوتی ماڵان لە هەولێر بۆ 145 هەزار دینار دابەزی

بەراورد بە 10 رۆژ لەمەوبەر، هەر بەرمیلێک نەوتی ماڵان لە هەولێر 45 هەزار دینار دابەزیوە. گوتەبێژی گۆڕەپانی سووتەمەنی فرۆشان لە هەولێر دەڵێ، دەروازەی هاوردەکردن بۆ نەوت کراوەتەوە و نرخی دابەزیوە.