هاتووچۆی هەولێر: تەنیا نووسینی پیتی ناو لەسەر تابلۆی ئۆتۆمبێل بە دوو ملیۆن دینارە

27-04-2022
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

ژمارەی تابلۆی ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری بەسەردا هات، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دەڵێت بەهەڵە هەواڵێک بڵاوکراوەتەوە گوایە ئەوان گوتوویانە هەرکەسێک بیەوێت رێککەوتی لەدایکبوون و یەکەم پیتی ناوی خۆی وەرگرێت دەبێت دوو ملیۆن دینار بدات.
 
هەرچەندە عەقید فازڵ حاجی، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆ رۆژی سێشەممە لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ئەو زانیارییانەی ئاشکراکردبوو، بەڵام ئەمڕۆ چوارشەممە 27-4-2022، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، "تەنیا بۆ پیتی ناوی کەسێک دوو ملیۆن دینار رسووماتە؛ نەوەکو رێککەوتی لەدایکبوون و پیتی ناوی کەسەکەش."
 
سەبارەت بەوەی کەسێک بیەوێت رێککەوتی لەدایکبوون و پیتی ناوەکەی لەسەر ژمارەی ئۆتۆمبێلەکەی بێت، فازڵ حاجی گوتی "رێککەوتی لەدایکبوون یەک ژمارەیە و لەوانەیە چەند کەسێک هەمان ژمارەیان بوێت، خۆ دووبارە نابێتەوە، ئەوانەی رێککەوتی لەدایکبوون و پیتی ناوەکەیان بوێت ئەوە دەچێتە نێو خانەی ژمارەی تایبەتەوە و بە زیادکردنی ئاشکرا دەفرۆشرێت؛ هەرکەسێک زیاترین پارەی دا ئەو کەسە ئەو ژمارەیە وەردەگرێت؛ لە حکومەتی عێراقیش هەمان یاسا پەیڕەو دەکرێت."
 
رۆژی دووشەممە 25-04-2022، پاڵپشت بە رێنوێنی ژمارە 2ی ساڵی 2022ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر فەرمانی وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر یەکەم تابلۆی ئۆتۆمبێل بە سیستمی نوێی یەکگرتوو لەگەڵ حکومەتی ناوەند چاپ کرا و درایە هاووڵاتییان.
 
بەپێی تابلۆ نوێیەکە، ناوی شارەکان لەسەر تابلۆ نامێنێت و تەنیا کۆدێک دادەنرێت، کە کۆدی تەرخانکراو بۆ هەولێر 22 دەبێت، بۆ سلێمانی 21 و بۆ دهۆک 24 دەبێت. سەبارەت بە هەڵەبجەش گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر گوتی، "لە سیستمەکە هەیە، بەڵام جارێ تۆمارناکرێت."

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک پارچەزەوی لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

زانیاری بۆ ئەو کەسانەی تاوەکو ئەمڕۆ ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە

ساڵێک و 8 مانگە بڕیاری دابەشکردنی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینی هەرێمی کوردستان دراوە، بەڵام ژمارەیەک کەس ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرنەچووە. بەڕێوەبەری بەشی یاسایی لە وەزارەتی شارەوانی دەڵێ، 480 هەزار کەس مامەڵەیان تەواو کراوە و ئەوانەی ماون ناویان بۆمان نێردراوە.