یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجە رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرا

27-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
پەرلەمانی عێراق یاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق کرد.
 
شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پۆستێکدا لە هەژماری فەیسبووکی خۆی رایگەیاند، "ئەمڕۆ یاسای بەپارێزگابوونی هەڵەبجەمان رەوانەی سەرۆکایەتیی کۆمار کرد". 
 
چرۆ حەمەشەریف، نوێنەری هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ یەکشەممە 27ی نیسانی 2025 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دوای ئەوەی سەرۆککۆمار واژۆی لەسەر دەکات و لە رۆژنامەی فەرمی بڵاودەکرێتەوە، یاساکە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و رێکاری پێویستی بۆ دەردەکرێت. 
 
رۆژی 14ی نیسانی 2025 پەرلەمانی عێراق، پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی پەسندکرد و بە فەرمی بووە چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان و  نۆزدەیەمین پارێزگای عێراق.
 
رۆژی 24ـی کانوونی دووەمی 2013، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی هەرێمی کوردستان، نێوەڕۆکی پڕۆژەیاسای بەپارێزگاکردنی هەڵەبجەی بە نووسراوی ژمارە (12034) ئاراستەی نووری مالیکی، سەرۆکوەزیرانی ئەوکاتی عێراق کرد، بەڵام ناکۆکیی نێوان شیعەکان و سوننەکان، بووە هۆکار بۆ ئەوەی هەڵەبجە نەبێتە پارێزگایەکی نوێ.
 
بەپێی خەمڵاندنی دەستەی ئاماری هەرێمی کوردستان، ژمارەی دانیشتووانی پارێزگای هەڵەبجە ئەم ساڵ دەگاتە 125 هەزار کەس.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.