ئەو دوو گەنجەی لە مالیزیا گیریانخواردووە: دۆخی دەروونیمان تێکچووە و عێراق ناتوانێت بمانگەڕێنێتەوە

27-04-2025
سۆران حوسێن
نێو فرۆکەخانەی کوالا لامپوور لە مالیزیا.
نێو فرۆکەخانەی کوالا لامپوور لە مالیزیا.
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

25 رۆژە دوو هاونیشتمانیی گەنج بەهۆی فێڵی قاچاخچییەوە لە مالیزیا گیریانخواردووە. یەکێکیان داوای هاوکاری لە بەرپرسانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات؛ دەشڵێت: "ناکرێت وڵاتێکی وەک عێراق ئەو ماوە درێژە نەیتوانیوە بمانگەڕێنێتەوە".
 
باڤێڵ عومەر عەلی، لەدایکبووی ساڵی 2006 و شکار ئەحمەد عەلی، لەدایکبووی ساڵی 2005، ئەو دوو گەنجەن و رۆژی 02-04-2025 بە نیازی گەیشتن بە ئەورووپا لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو مالیزیا گەشتیان کرد و تاوەکو ئەمڕۆ نەگەیشتوون بە وڵاتی دڵخوازیان و نە دەشتوانن بگەڕێنەوە.
 
باڤێڵ عومەر، ئەمڕۆ یەکشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "چاوەڕێی کۆچ و کۆچبەرانی مالیزیان و وەڵاممان نادەنەوە؛ دۆخمان زۆر زۆر خراپە؛ جێگەی باوەڕ نییە حکومەتێکی گەورەی وەکو عێراق ناتوانێت دوو کەس بگەڕێنێتەوە؛ دۆخی دەروونیشمان تەواو تێکچووە".
 
بە گوتەی ئەو گەنجە، کۆنسووڵخانەی عێراق کارە کارگێڕییەکانیانی بۆ کردوون و بۆ چاوپێکەوتن چاوەڕوانن کۆچ و کۆچبەرانی مالیزیا بانگیان بکات؛ گوتیشی: "داواکارین رووداو دەنگمان بگەیێنێتە کۆچ و کۆچبەرانی مالیزیا، چونکە بێکەس ماوین و زوو نەمانگەڕێننەوە دەبێت لە شەقامەکان بمێنینەوە".
 
ئەو دوو گەنجە لەلایەن قاچاخچییەکانەوە پاسپۆرتی ئیتاڵیایان بۆ دروستکراوە و بەو پاسپۆرتە چوونەتە مالیزیا، بەڵام کاتێک ویستوویانە گەشتی فەرەنسا بکەن پاسپۆرتەکەیان ئاشکرا بووە کە ساختەیە، بەهۆی ئەوەی پاسپۆرتی عێراقییان مۆری چوونە ژوورەوەی مالیزیای پێوە نییە، کێشە بۆ گەڕانەوەیان دروستبووە.
 
وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە رووداوی گوت، پاسپۆرتی کاتییان بۆ یەکێک لە گەنجەکان دروستکردووە و گەنجەکەی دیکە خۆی پاسپۆرتی عێراقی پێیە.
 
هاونیشتمانییەک لە کوالا لامپوور وەک هاوکاری و بەشێوەیەکی کاتی، لە هۆتێلێک ژوورێکی بۆ ئەو دوو گەنجە دابینکردووە.
 
گەنجەکان سەرەتا سێ کەس بوون و بۆ یەکەم جار 13ـی ئەم مانگە لە رێگەی تۆڕی میدیایی رووداوەوە داوای هاوکارییان کرد.
 
17ـی ئەم مانگە فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکێک لەو سێ گەنجەیان گەڕاندووەتەوە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی نیسان بڵاودەکرێتەوە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەڵێت، دەست بە ئامادەکارییەکانی لیستی مووچەی مانگی نیسان کراوە و لە چەند کاژێری داهاتوودا بڵاودەکرێتەوە.