رووداو - ئامەد
لە پارێزگاکانی رووها، سەمسوور و ئامەد لە باکووری کوردستان هاوکات لەگەڵ هێرشی کۆلـلە و سون بۆ سەر زەوییە کشتووکاڵییەکان، بارانێکی بەلێزمە و تەرزە باری و بەهۆیەوە سەدان هەزار بەروبوومی کشتوکاڵی زیانی پێگەیشت.
حەسەن یەڵماز، جووتیارە و دەڵێت، "لە گوندەکەی ئێمەدا نزیکەی 90 هەزار دۆنم زەوی هەیە کە نیسک، نۆک، گەنم و جۆیان تێدا کراوە. ئەگەر زیانەکەمان ئەژمار بکەی، لە 50% زیاترە".
جووتیارێکی دیکە کە 23 دۆنم زەویی هەیە و هەمووی کردووە بە نیسک، بەڵام کولـلە هەموو نیسکەکەیی پووچ کردووە و کیلۆیەک نیسکی بۆ دەرنەچووە.
فواد یەڵدز، جووتیارێکی دیکەیە و دەڵێت، "ماڵەکەم تێدا چووە. ئێستا چی بکەم؟ نە بژێویم هەیە و نە شتێک. چاوم لە بەزەیی خودایە".
لە تەواوی ئامەد سێ هەزار و 500 دۆنم گەنم، جۆ، نیسک و نۆک کراون. پار لە ئامەد زیاتر لە ملیۆنێک تۆن گەنم و 200 هەزار تۆن جۆ دروێنە کران. جووتیاران دەیانویست ئەمساڵ رێژەی بەرهەمی گەنم و جۆ زیاتر بکەن، بەڵام بەهۆی کولـلەوە گەلێک جووتیار زیانیان کرد.
ئەگەر حکومەت بیەوێت هاوکاریی ئەو جووتیارانە بکات کە زیانیان کردووە، دەبێت سەرەتا زیانەکانیان بچەسپێنێت و ئەو پێشتر ئەو ناوچانەی کولـلە و تەرزە لێیداون بە ناوچەی کارەساتبار بناسێنێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ