رووداو دیجیتاڵ
دوو "باند" لە زاخۆ دەستگیر کران، کە باندێکیان بازرگانی بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە کردووە و ئەوی دیکەش ساختەکارییان لە دراودا کردووە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ناسر عەلی، پەیامنێری رووداو لە دهۆک کە ئەمڕۆ شەممە، 27ـی ئایاری 2023، لە ئاسایشی زاخۆ وەریگرتووە، دوو "باند"ـی جیا کە پێکهاتوون لە چوار کەس لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکراون.
ئاسایش رایگەیاند، ئەو چوار کەسە دووانیان بە تۆمەتی بازرگانیکردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤ دەستگیرکراون، دووانەکەی دیکەش پارەی ساختەیان پێبووە، کە 20 ملیۆن دیناری ساختە و بڕێک دۆلای ئەمریکی ساختەیان پێبووە.
ئاسایش دۆسیەی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و تۆمەتبارەکان بە بڕیاری دادوەر راگیراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ