مەکتەبی سیاسیی یەکێتی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت و هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە

27-05-2025
سیروان عەباس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە. بەپێی زانیارییەکانی رووداو، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان تەوەرێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکە دەبێت.
 
رۆژی سێشەممە، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە رووداوی گوت: "ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی کۆدەبێتەوە."
 
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کۆبوونەوەکە لە سێ تەوەری سەرەکی پێکدێت، یەکەمیان، پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پشک و بەشداری یەکێتی تێیدا. دووەم: هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق و سێیەمیش، ئەنجامی سەردانەکەی بافڵ تاڵەبانییە بۆ ئەمریکا.
 
رۆژی 21ـی ئادار، هەردوو شاندی دانوستاندنکاری پارتی و یەکێتی لە هەولێر لەبارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەت کۆبوونەوە.
هۆشیار زێباری، سەرۆکی شاندی پارتی هەفتەی رابردوو لە کۆڕبەندی دێلفی لە سلێمانی رایگەیاند، پارتی و یەکێتی لە پێکهێنانی حکومەت نزیکن.
 
دووشەممە، 26-05-2025، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان کە هاوکات سەرپەرشتیی شاندی دانوستاندنکاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەکات، لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا لە سلێمانی رایگەیاند، کۆبوونەوەکانیان لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامن و "تاوەکو پێکهێنانی کابینەی نوێ هەر بەردەوام دەبن."
 
قوباد تاڵەبانی گوتی، "لەوانەیە لە کۆبوونەوەی پێشوودا هەندێک داواکاریمان [لە پارتی] هەبووبێت، لە کۆبوونەوەی داهاتووشدا هەندێک داواکاریی نوێمان هەبێت، واتا پڕۆسەکە بەردەوامە؛ لەوانەیە ئەوان بێن شتێک پێشکێش بکەن و بڵێن ئەمەمان پێ باشە، ئێمەش رەنگە سبەی شتێکی دیکەمان پێ باشتر بێت."
 
سەرپەرشتیاری شاندی دانوستاندنکاری یەکێتی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت لەبارەی دابەشکردنی پۆستەکان گوتی، "هەر شتێک بڵاوبووەتەوە، نەگۆڕ نییە، ئەگەر لە کۆبوونەوەی داهاتوودا یەکێتی هەندێک داواکاریی دیکەی هەبێت، هەژەند مەبن."
 
لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان کە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024 بەڕێوەچوو، پارتی 39 کورسی و یەکێتی 23 کورسیان بەدەستهێنا.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە