قایمقامی خانەقین: بە گوژمەی ملیارێک دینار کۆڕنیشی ئەڵوەن دروست دەکەین

27-05-2025
مالیک محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

قایمقامی قەزای خانەقین دەڵێت، بە درێژی 650 مەتر و بە گوژمەی نزیکەی ملیارێک دینار، دەست بە دروستکردنی کۆڕنیشی ئەڵوەن دەکەن.
 
رۆژی سێشەممە، جەواد فەیزوڵڵا، قایمقامی قەزای خانەقین بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گرێبەستمان لەگەڵ دوو کۆمپانیای نێوخۆیی کردووە بۆ دروستکردنی کۆڕنیش لەسەر رووباری ئەڵوەن، کە درێژییەکەی 650 مەتر و پانییەکەی 15 مەتر دەبێت."
 
جەواد فەیزوڵڵا دەڵێت، "تێچووی پڕۆژەکە نزیکەی ملیارێک دینارە و لە سندووقی پەرەپێدانی هەرێمەکان بۆ ساڵی 2023، بۆی خەرج دەکرێت."
 
بە گوتەی قایمقامی خانەقین، "هەموو رێکارەکانی پڕۆژەکە تەواوکراون و هەر لەم هاوینەدا دەست بە کارەکانی دەکرێت."
 
پڕۆژەکە دەکەوێتە دەستەڕاستی پردی خەلیفە.
 
رووباری ئەڵوەن درێژییەکەی 160 کیلۆمەترە كە 120 کیلۆمەتری دەكەوێتە سنووری رۆژهەڵات و 40 کیلۆمەتری دەكەوێتە سنووری باشووری کوردستان و خانەقینەوە.
 
سەرچاوەی ئاوی ئەڵوەن 90% پشت بەو ئاوە دەبەستێت کە لە رێژاو لە کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەرچاوە دەگرێت، 10%ـش پشت بە باران دەبەستێت. 
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە