ناوی 2,305 کەس بۆ بەغدا دەنێردرێ بە مەبەستی وەرگرتنی 12 مووچەی خانەنشینی

27-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ناوی دوو هەزار و 305 کەس بۆ بەغدا نێردراوە تاوەکو پاداشتی خانەنشینی وەربگرن. بەڕێوەبەری خانەنشینیی پارێزگای دهۆک دەڵێت: "133 کەس لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینانی شارەکە ناویان نێردراوە."
 
رۆژی سێشەممە، 27ـی ئایاری 2025، ئاراز محەممەد شێخ مەمدوح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بەشێکی خانەنشینان کە خزمەتی 25 ساڵ یان زیاتریان هەیە ناویان بۆ بەغدا نێردراوە تاوەکو پاداشتی کۆتایی راژە وەربگرن. ئەمە گرووپی یەکەمە و بەردەوام دەبێت، تاوەکو هەموو ئەو خانەنشینانەی مەرجەکانیان تێدایە پاداشتەکە وەردەگرن."
 
بە گوتەی ئاراز محەممەد، لە گرووپی یەکەمدا 133 کەس لە پارێزگای دهۆک ناویان نێردراوە.
 
هاوکات بەرپرسێکی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەم مانگە ناوی 2 هەزار و 305 خانەنشین لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینیی هەرێمی کوردستان نێردراوە بۆ بەغدا، تاوەکو پاداشتی خانەنشینی وەربگرن کە 12 مووچەیە پێکەوە."
 
ئەو بەرپرسە گوتی، 48 ملیار و 804 ملیۆن و 704 هەزار دینار بۆ ئەو پاداشتە پێویستە و "ئەگەر بەغدا رەزامەندی لەسەر ئەو بڕە بدات، دوای مووچەی مانگی پێنج دابەش دەکرێت."
 
بەپێی ئاماری خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، ئەو دوو هەزار و 305 کەسە بەسەر بەڕێوەبەرایەتییەکانی خانەنشینی بەم شێوەیە دابەشبوون:
 
- بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەولێر؛ 719 کەس
 
- بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سلێمانی؛ 535 کەس
 
- بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی دهۆک؛ 133 کەس
 
- بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی هەڵەبجە؛ 88 کەس
 
- بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی زاخۆ؛ 115 کەس
 
 بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی کۆیە؛ 202 کەس
 
- بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی گەرمیان؛ 150 کەس
 
- بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی راپەڕین؛ 90 کەس
 
- بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی سۆران؛ 170 کەس
 
- بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی ئاکرێ؛ 88 کەس
 
- بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی چەمچەماڵ؛ 15 کەس
 
بەپێی ئاماری خانەنشینیی هەرێمی کوردستان، 303 هەزار و 353 خانەنشین هەن؛ 186 هەزار و 377 خانەنشینی مەدەنی و 116 هەزار و 976 خانەنشینی سەربازی.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

حاکم ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێمی کوردستان

سەرۆکی دەستەی دەستپاکی: چاودێری ئەو پارەیە دەکەین کە بۆ زیانلێکەوتووانی لافاو کۆدەکرێتەوە

سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەو پارەیەی لە هەڵمەتی رووداو بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ کۆکراوەتەوە، دەچێتە سەر هەژمارێکی بانکیی حکومی و وەک داهاتی گشتی مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت و بە شەفافی بەڕێوەدەبرێت.