رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای کرماشان ئاماری لەدایکبوون و مردنی دوو مانگی پارێزگاکەی بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 27ـی ئایاری 2025، مەنسوور عەزیزی، بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای کرماشان رایگەیاند: "لە دوو مانگدا سێ هەزار و 218 منداڵ لە پارێزگای کرماشان لەدایکبوون کە هەزار و 766 منداڵیان کوڕ و هەزار و 452 منداڵیان کچ بوون".
مەنسوور عەزیزی گوتی،لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 80 گرێبەستی هاوژینی و 683 جیابوونەوە لە پارێزگاکە تۆمارکراون.
بەڕێوەبەری تۆماری گشتیی پارێزگای کرماشان ئاماژەی بەوەشکرد، لەو ماوەیەدا دوو هەزار و 381 مردن لەو پارێزگایە تۆمارکراون کە هەزار و 279 کەسیان پیاو و هەزار و 84 کەسیشیان ژن بوون.
مەنسوور عەزیزی گوتی، شیکردنەوەی ئەم ئامارانە دەتوانێت رۆڵێکی گرنگ لە پلاندانانی کۆمەڵایەتی، ئابووری و تەندروستی پارێزگاکەدا بگێڕێت.
بەپێی دوایین ئامار، دانیشتووانی کرماشان دوو ملیۆن و 80 هەزار و 761 کەسە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ