رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک رەتیدەکاتەوە شۆفێری هیچ ماتۆڕسکیلێک لەلایەن کارمەندی هاتووچۆی کەرکووکەوە ئازار درابێت.
رۆژی سێشەممە 27ی ئایاری 2025 عامر نەریمان، گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، تێیدا وا دەردەکەوێت گوایە سێ کارمەندی هاتووچۆی کەرکووک لە خاوەنی ماتۆڕسکیلێک دەدەن."
گوتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی کەرکووک دەڵێت، "ئەوەی سەیری ڤیدیۆکە بکات دەزانێت کە بە هیچ شێوەیەک لەو هاووڵاتییە نادرێت، بەڵکو تەنیا یەکێک لە پۆلیسەکان دەستی لەسەر شانی ئەو کەسە داناوە تاوەکو رانەکات."
عامر نەریمان ئاماژەی بەوەش کرد، خاوەنی ماتۆڕسکیلەکە دوو سەرپێچیی کردبوو، یەکێکیان ئەوە بوو ماتۆڕسکیلەکەی بێ تابلۆ بووە، دووەمیش ئەوەیە لە ترافیکی سووری دابوو و نەوەستابوو.
بەگوتەی گوتەبێژی هاتووچۆی کەرکووک، "ئەو پۆلیسانە تەنیا ویستوویانە رێگری لە هەڵاتنی ئەو هاووڵاتییە بکەن و هیچ کارێکی هەڵەیان نەکردووە."
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو، "دەست بەسەر ماتۆڕسکیلەکەدا نەگیرا، هاوکارییان کردووە، چونکە گوتبووی نەخۆشە و پەلەیەتی دەچێت بۆ نەخۆشخانە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ