بەرگریی شارستانیی سۆران: تاکسییەک کەوتە نێو ئاو و کەسێک گیانی لەدەستدا

27-05-2025
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت، تاکسییەک لە رێگەی هامڵتۆن کەوتوەتە نێو ئاو و لە ئەنجامدا شۆفێرەکەی گیانی لەدەستداوە و کەسێکی دیکەش بریندارە.
 
رۆژی سێشەممە، 27ـی ئایاری 2025، رەوەند مەغدید، گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگەی هامڵتۆن روویدا؛ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تەکسی کەوتە نێو رووبار و شۆفێرەکەی گیانی لەدەستدا و کەسێکی دیکەش کە لەگەڵی بوو، بریندار بوو"
 
رەوەند مەغدید گوتی، بریندارەکە بۆ نەخۆشخانە گوێزراوەتەوە و تەندروستی باشە.
 
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران دەڵێت: "شۆفێرەکە کوردە، بەڵام ناڕوونییەک هەیە. ئەو هاونیشتمانییە چەندین ناسنامەی پێیە کە ناوی جیاواز و وێنەی جیاوازی لەسەرە. ئەو کەسەی بریندارە تورکە."
 
بە گوتەی رەوەند مەغدید، پۆلیس دەستی بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی گشتیی سنە

لە 10 مانگدا 15 کەس لە سنە بە گاز گیانیان لەدەستداوە

بەرپرسی بەڕێوەبردنی کەمکردنەوەی مەترسی کارەسات لە زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی پارێزگای سنە دەڵێ، لە 10 مانگدا 154 کەس لە پارێزگاکە بەهۆی گازی ماڵانەوە ژەهراوی بوون کە 15 کەسیان گیانیان لەدەستداوە