سەرۆکی پەسەکە: داهاتووی رۆژئاوای کوردستان بابەتێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکانمانە لە هەولێر

27-05-2025
نالین حەسەن
نالین حەسەن
بایرام بۆزیەل، سەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پەسەکە) لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو
بایرام بۆزیەل، سەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پەسەکە) لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

شاندێکی پارتی سۆسیالیستی کوردستان بە سەردانێک لە هەرێمی کوردستانە، سەرۆکی گشتیی ئەو پارتە بە رووداوی گوت، ئەوان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانی دیکە لەبارەی پرۆسەی ئاشتی گفتوگۆ دەکەن.
 
بایرام بۆزیەل، سەرۆکی گشتیی پارتی سۆسیالیستی کوردستان (پەسەکە) لەکاتی بەشداریکردن لە بەرنامەی نووڕۆژی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، هەولێر بووەتە ناوەندێک بۆ هەموو پارتە سیاسییەکان و ناوەندێکی دیپلۆماتی بۆ کوردستان و ناوچەکە، بۆیە ئەوان لەگەڵ پارتەکانی باشوور، رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە هەولێرن گفتوگۆ دەکەن.
 
سەبارەت بە ناوەڕۆکی ئەو کۆبوونەوانە، بایرام بۆزیەل گوتی، داهاتووی رۆژئاوای کوردستان بابەتێکی سەرەکیی کۆبوونەوەکانیانە لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان، "چونکە پەیوەندییەک لە نێوان رۆژئاوای کوردستان و پرۆسەی چارەسەری لە تورکیا هەیە".
 
پلاتفۆرمی دەستپێکی نوێ لە 24-25ـی گوڵان لە ئامەدی باکووری کوردستان بە ناوی "یەکڕیزی لە سیاسەتی کوردی و رێگای جێگرەوە" کۆنفرانسێکی ئەنجام دا.
 
دەستپێکی نوێ رایگەیاند، کە ئامانجی کۆنفرانسەکە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سیاسەتی کورد و پرۆسەی چارەسەری بووە.
 
سەبارەت بەو کۆنفرانسە و هەوڵدانی لەو شێوانەی پارتەکان لە باکووری کوردستان، سەرۆکی گشتیی پەسەکە گوتی، "پرۆسەیەک لە تورکیا هەیە و سەرنجی هەرکەسێکی لەسەرە، راستە ناوەڕۆک نازانرێت، بەڵام ئەوەی روونە شوێنی رێکخراوەکانی وەک پەکەکە، حەماس و حەشدی شەعبی نەماوە، چونکە دەبنە ئاستەنگ لە بەرامبەر دیزاینی ئاشتی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست".
 
بایرام بۆزیەل هەروەها گوتی، "پرۆسەکە بەرەوپێش دەچێت و بەرپرسیارێتیی پارتە سیاسییەکانی کوردستانە، کە ئێستا لە نێو خەڵک متمانەیەک درووست بکەن، چونکە ئێستا ناڕوونییەک لە نێو شەقامی کوردی دا هەیە".
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی زستانی سعودیە، بەفر لە شاخەکان باریوە. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

کەشناسیی هەرێمی کوردستان: پلەی گەرما بۆ 5 پلە ژێر سفر دادەبەزێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان هۆشداری دەداتە هاونیشتمانییان، بەهۆی کاریگەریی بەرزە پەستانێکی هەوای رووسیاوە، شەپۆلێکی سەرما روو لە ناوچەکە دەکات و لە شەوانی داهاتوودا پلەکانی گەرما لە بەشێک لە ناوچەکان بۆ ژێر سفر دادەبەزن.