وەزارەتی بازرگانی: سەرەتای مانگی داهاتوو دەرگەی سایلۆکان دەکرێنەوە

27-05-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، نووسراویان کردووە بۆ بەغدا بەمەبەستی وەرگرتنی گەنمی زیاتری جووتیارانی هەرێمی کوردستان لەو بڕەی بڕیاری لەسەر دراوە کە 400 هەزار تۆنە.
 
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان، رۆژی سێشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەموو ئامادەکارییەکان تەواو کراون و لە سەرەتای مانگی داهاتووەوە دەرگای سایلۆکان بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان دەکرێنەوە".
 
بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێمی کوردستان دەڵێت، حکومەتی عێراق بە فەرمی رایگەیاندووە 400 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەردەگرن، بەڵام ئەوان نووسراوی فەرمییان بۆ بەغدا کردووە بۆ زیاترکردنی بڕی وەرگرتنی گەنم.
 
ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق بۆ وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، 6ی حوزەیران فەرمانی بە کردنەوەی سایلۆکان کرد تاوەکو دوایین رۆژ کە 20ی تەممووز کراوە بوون.
 
ئەم ساڵیش هاوشێوەی پار، حکومەتی عێراق هەر تۆنێک گەنم بە 850 هەزار دینار لە جووتیاران وەردەگرێتەوە.
 
جیا لە ئەم ساڵ، ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق نزیکەی 700 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت.
 
ساڵی 2023 حکومەتی عێراق 500 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەرگرت و ساڵی 2022ـش بەهۆی وشكەساڵی و کەمبارانییەوە بەرهەمی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان کەم بوو، بۆیە حکومەتی عێراق بێسنوور گەنمەکەی وەرگرت، کە زیاتر لە 300 هەزار تۆن بوو.
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لەسەر تەختە رەشێک نووسراوە "کورد، کوردی، کوردستان". وێنەکە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی: زازاکی لە مەترسیدایە

رەمزیە ئاڵپارسلان، هاوسەرۆکی کۆمەڵەی لێکۆڵینەوەی کوردی لە باکووری کوردستان هۆشدارییەکی تووند لەبارەی زمانی کوردی لەو پارچەیەی کوردستان دەدات و دەڵێ: "تاوەکو زمانی کوردی لە تورکیا و باکووری کوردستان نەچێتە نێو سیستمی پەروەردەوە، رزگاری نابێت."