تەندروستیی چەمچەماڵ: تەرمی ژنێک هێندرایە نەخۆشخانە جێی پەت بە ملیەوە دیاربوو

27-06-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ دەڵێت، تەرمی ژنێک براوەتە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە جێی پەت بە ملیەوە دیاربووە.
 
رۆژی سێشەممە 27ی حوزەیرانی 2023 شەریف رەحیم، یاریدەدەری بەڕێوەبەری تەندروستیی چەمچەماڵ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "تەرمی ئافرەتێک هێندرایە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ کە جێی پەت بە ملیەوە دیاربوو."
 
یاریدەدری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوە کرد، تەرمەکەیان رەوانەی دادپزیشکی کردووە. گوتیشی، "دواتر پزیشکی دادوەری و لێکۆڵینەوەکانی پۆلیس دەریدەخەن، کە خۆی خنکاندووە، یان خنکێندراوە."
 
ئەو هاونیشتمانییەی گیانی لەدەستداوە لەدایکبووی ساڵی 1971ـە و دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ بووە.
 
بەگوێرەی ئاماری بەرەنگاربوونەوەی تووندوتیژی دژی ژنان و خێزان لە هەرێمی کوردستان، ساڵی رابردوو 68 ژن کوژراون یان خۆیان کوشتووە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.