لەدوای تاران، زۆرترین کەس لە پارێزگای کرماشان بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیل کوژراون

27-06-2025
پەیمان محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری کرماشان دەڵێت، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە، 66 کەس کوژراون؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لەدوای تاران، جەنگەکە لە کرماشان زۆرترین کوژراوی لێکەوتووەتەوە.
 
ئەمڕۆ هەینی 27-06-2025، مەنوچێهر حەبیبی، پارێزگاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاماری تایبەت بە کوژراوانی جەنگی 12 رۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیلی خستەڕوو و رایگەیاند، 66 کەس لە ئەنجامی جەنگەکەدا کوژراون. هەروەها 532 کەس لە ناوچە جیاجیاکانی پارێزگاکە بریندار بوون.
 
پارێزگاری کرماشان ئەوەشی خستەڕوو، لەدوای تاران، زۆرترین کوژراوی جەنگەکە لە کرماشان بووە.
 
بەرەبەیانیی رۆژی هەینی 13ـی حوزەیران سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر چەند بنکەی ئەتۆمی و سەربازی لە سەرانسەری ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان کە لە ئەنجامدا ژمارەیەک زانای ئەتۆمی و فەرماندەی سەربازی کوژران.
 
لە وەڵامدا ئێران ئۆپەراسیۆنی ''بەڵێنی راست 3''ـی دژی ئیسرائیل راگەیاند و بە چەند قۆناخ لە رێگەی مووشەک و درۆنەوە هێرشی کردە سەر وڵاتەکە.
 
جەنگی نێوان دوو وڵاتەکە بۆ 12 رۆژ بەردەوام بوو، دواتر رۆژی سێشەممە، 24ـی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی لە نێوان ئێران و ئیسرائیل راگەیاند.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 دیمەنێکی سەنتەری شاری ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر- رووداو

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ: پێویستمان بە 7000 پارچە زەوییە بۆ دابەشکردن

سەرۆکی شارەوانیی ئاکرێ رایدەگەیێنێت، رێکارەکانی دابەشکردنی زەوی دەستیپێکردووە و لە قۆناخی یەکەمدا دوو هەزار و 500 پارچە زەوی ئامادەیە. دەشڵێت، بە بڕیارێکی وەزارەتی شارەوانی، دروستکردنی خانوو لە 22 گوند راگیراوە.