هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما 8 پلە دادەبەزێت

27-06-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ بەراورد بە دوێنێ، پلەی گەرما نزیکەی دوو پلەی بەرز دەبێتەوە. کەشناسێکیش پێشبینی دەکات، هەفتەی داهاتوو پلەی گەرما نزیکەی 8 پلە دابەزێت.
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە، کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاماژەی کردووە، "پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ".
 
محەممەد کەمال، شارەزای کەشناسی ئەمڕۆ هەینی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "یەکەمین شەپۆلی گەرما ناوچەکەمانی گرتووەتەوە و تاوەکو نێوەڕاستی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت؛ ئەمڕۆ و سبەی گەرمترین دەبن".
 
لەبارەی کاتی دابەزینی پلەی گەرماوە ئەو کەشناسە گوتی: "رۆژی سێشەممە بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەکی فێنک لە دەریای نێوەڕاستەوە پلەی گەرما بۆ ماوەی چەند رۆژێک 6 بۆ 8 پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە".
 
محەممەد کەمال پێشبینی کرد، "لە رۆژی سێشەممەوە لە ناوچە گەرمەکان و لە کوێستانەکانیش کەشێکی فێنک دروست ببێت".
 
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، سبەی بەرزترین پلەی گەرما بەمشێوەیە دەبێت:
 
هەولێر: 43 پلەی سیلیزی  
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 42  پلەی سیلیزی
کەرکووک: 46 پلەی سیلیزی  
زاخۆ: 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 44 پلەی سیلیزی
سۆران: 43 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 46 پلەی سیلیزی

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو کرێکارانە لە کارگەیەکدا خنکاون

لە ئیسفەهان 9 کرێکار بە گاز خنکان

بەڕێوەبەری گشتیی هۆبەی رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پارێزگای ئیسفەهان رایدەگەیێنێت، لە یەکێک لە کارگەکانی ئەو پارێزگایە 9 کرێکار بەهۆی دزەکردنی گازەوە گیانیان لەدەستداوە.