سەتان گوندی رۆژهەڵاتی کوردستان بێئاون

28-07-2023
رووداو @Rudawkurdish
ئاژەڵدارێک بە دەبە ئاو بە مانگاکانی دەدات
ئاژەڵدارێک بە دەبە ئاو بە مانگاکانی دەدات
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی سەتان گوندی رۆژهەڵاتی کوردستان بێئاون. بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاوی پارێزگاکان، لە رۆژهەڵاتی کوردستان دوو هەزار و 555 گوند کێشەی ئاویان هەیە. هەندێکیان تەواو بێ ئاون و خەڵک بە دەبە ئاوی خواردنەوە بۆ خۆیان و ئاژەڵەکانیان دابین دەکەن.
 
مام رەسووڵ رۆژانە ناچارە بە دەبە ئاو بۆ ئاودانی مانگاکانی لە کۆڵ بکات، ئەو دانیشتووی گوندی سۆفیانە، کە گوندێکی سەر بە شارەدێی نەڵۆسی شنۆیە. دانیشتووانی گوندەکە بە کشتوکاڵ و ئاژەڵداری دەژین، کە بۆ هەردووکیان ئاو زۆر پێویستە، بەڵام بەشی پێداویستییەکانی ماڵانیش ئاویان نییە.
 
گوندی سۆفیان 170 ماڵە و جگە لە چەند ماڵێکی خوارووی گوندەکە، ئەوانی دیکە لە کۆتاییەکانی بەهارەوە تاوەکو ناوەڕاستی پاییز کێشەی ئاویان هەیە. هەندێک ماڵ تەنانەت بەشی خواردنەوەش ئاویان نییە. ژنانی گوندەکە زۆریان بۆ خواردنەوە و خواردن دروستکردن، بە شێوەیەکی سەخت ئاو دابین دەکەن؛ جاروبار کە ئاوی ماڵەکانی خوارووی گوندیش دەبڕێت، ناچار دەبن بچنە کانیاو و گوندەکانی دیکە ئاو بهێنن.
 
دانیشتووانی سۆفیان زیاتر لە 10 ساڵە کێشەی ئاویان هەیە. چەند ساڵ پێش لە کانییەکی نزیک گوندەکەوە بە بۆری ئاو بۆ گوندەکە راکێشرابوو، بەڵام کانییەکە وشکبووە و بێئاوی دەستیپێکردووەتەوە. دانیشتووانی ئەو گوندە دەڵێن، ناوچەکە کوێستانییە و ئەگەر حکومەت بیەوێت، دابینکردنی ئاوی بەردەوام بۆیان، کارێکی ئاستەم نییە.
 
کەمئاوی کێشەی یەک و دوو گوند نییە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. بە پێی راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاو، دوو هەزار و 555 گوند لە پارێزگاکانی ورمێ، سنە، کرماشان، ئیلام و لوڕستان کێشەی ئاویان هەیە. بەشی زۆر لەو گوندانە لە کاتێکدا بێ ئاون کە دەورووبەریان ئاوی زۆری لێیە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی کەنەکە

کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان: دەبێت زمانی کوردی لە دەستووری سووریادا جێگیر بکرێت

لیژنەی زمان، کولتوور و پەروەردەی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (KNK) بە بۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک کە هاوکاتە لەگەڵ 21ـی شوبات، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا دەڵێ، پاراستنی زمانی کوردی بە هەموو زاراوەکانییەوە تەنیا پرسێکی ئەکادیمی نییە، بەڵکو پرسێکی نیشتمانی و مان و نەمانە