دەروازەکانی باشماخ و حاجی ئۆمەران پێشوازی لە دەیان هەزار زیارەتکاری ئێرانی دەکەن

27-07-2025
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بڕیارە لە سێ رۆژی داهاتوودا، هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی لە دەروازە نێودەوڵەتییەکانی هەرێمی کوردستانەوە بۆ کەربەلا دەستپێبکات. گوتەبێژی دەوازەی حاجی ئۆمەران دەڵێت، چوار وێستگە بۆ حەوانەوەی زیارەتکاران دیاریکراوە.
 
ئەم ساڵ هاوشێوەی پار، لە هەردوو دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران و باشماخەوە زیارەتکارانی ئێرانی دەچنە کەربەلا، پار لەو دوو دەروازەیەوە نزیکەی 200 هەزار زیارەتکار هاتووچۆیان کرد.
 
دەروازەی حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێرە. سیروان حوسێن، گوتەبێژی دەروازەکە ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "ئامادەکارییەکان لە کۆتاییدان، سێشەممە یان چوارشەممە هاتنی گەشتیاران دەستپێدەکات".
 
سیروان حوسێن گوتی، زیارەتکاران لە چوار جێگە شوێنی پشوودانیان بۆ ئامادەکراوە، کە بریتین لە؛ دەروازەی حاجی ئۆمەران، کانی ماران لە سنووری سۆران، پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر و بازگەی شێراوە.
 
ئەمڕۆ مەسعود باتێلی، سەرپەرشتیاری دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران پێشوازی لە رەزا رەحمانی، پارێزگاری ورمێ و کەمال حوسینپوور، ئەندامی پەرلەمانی ئێران کرد و هاتنی گەشتیاران و رێکارەکانی پێشوازییان تاوتوێ کرد.
 
بڕیارە هەر ئەمڕۆ، شاندەکەی ئێران لە شاری هەولێر لەگەڵ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کۆببێتەوە و لەبارەی دوایین ئامادەکارییەکانی پێشوازی لە گەشتیاران گفتوگۆ بکەن.
 
لە دەروازەی نێودەڵەتی باشماخیش لە پارێزگای سلێمانی ئامادەکاریی بۆ هاتنی زیارەتکارانی ئێرانی کراوە. 
 
بەرپرسێکی دەروازەکە بە رووداوی گوت: "هاوشێوەی پار، ئەمساڵیش پێشوازی لە گەشتیاران دەکرێت و شوێنی حەوانەیان بۆ ئامادە کراوە".
 
لە پێشوازی و شوێنی پشوودانی زیارەتکاراندا لە سنووری هەردوو دەروازەکەی هەرێمی کورستانەوە تاوەکو بەڕێکەوتنیان بۆ کەربەلا، پاس، ئامێری فێنککەرەوە، ئاو، شەربەت، خواردن و ئامبوڵانس بێبەرامبەر ئامادە کراون.
 
بۆ خێرایی رایککردنی مامەڵەی زیارەتکاران، لە هەردوو دەروازەکەوە خاڵەکانی مۆرکردنی پاسپۆرت زیاتر دەکرێن.
 
چلەی ئیمامی حوسێن لای شیعەکان بایەخی زۆری پێدەدرێت و ئەم ساڵ دەکەوێتە 14ـی مانگی ئابەوە، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو 25ـی ئاب بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.