رووداو دیجیتاڵ
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سبەی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی داراییدا هاتووە، دووشەممە 28ـی تەمموز، مووچەی مانگی ئایاری مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، "سبەی مووچەی مانگی ئایاری ساڵی 2025 و مووچەی مانگەکانی ئاب و ئەیلوولی ساڵی 2024ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت لە دوای 01ـی تەمموزی 2024ـەوە بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون".
بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەموو گرێبەستەکان و ئەوانەی لە دوای 01ـی تەمموزی 2024 دامەزراون لەسەر داهاتی ناوخۆی خەرج دەکرێت.
مامۆستایانی گرێبەست لە پەوەردە و خوێندنی باڵا، مانگانە پێویستیان بە زیاتر لە 21 ملیار دینارە.
ئەوە لەکاتێکدایە، پێنجشەممە 24ـی تەمموز، حکومەتی عێراق پارەی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینانی هەرێمی کوردستانی بۆ مانگی پێنج خەرجکرد و ئەمڕۆ کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ