پۆلیسێکی برینداری شەڕەکەی بەغدا گیانی لەدەستدا

27-07-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
بەهۆى شەڕەکەی بەغدا کە لە نێوان چەکدارانى سەر بە دوو لیواى حەشدی شەعبی و هێزە ئەمنییەکان روویدا، کارمەندێکى پۆلیسی فیدراڵى دواى برینداربوونى گیانى لەدەستدا.
 
فەرماندەیی هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی لە راگەیێندراوێکدا گیانلەدەستدانى ئەو کارمەندەى بڵاوکردەوە کە بەهۆى رووبەڕبوونەوەکانى ئەمڕۆی بەغدا بریندار ببوو.
 
ئەو کارمەندە بەپلەى رێگەپێدراو (مفەوەز) بووە و ناوى غەزوان کەریم سەلمان روبەیعی بووە، سەر بە سریەی مغاویری لیوای حەوتەمی فیرقەی دووی پۆلیسی فیدراڵی بووە.
 
رووداوەکە بەیانیی ئەمڕۆ یەکشەممە روویدا، کە هاوکات بوو لەگەڵ دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەرێکی نوێ لە یەکێک لە فەرمانگەکانی کشتوکاڵ لە بەری کەرخی بەغدا.
 
چەکدارەکان کە بەگوێرەى فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان سەر بە لیواکانى 45 و 46ى حەشدى شەعبی بوون و 14یان دەستگیرکراون.
 
ئەو پێکدادانە هاوکات بوو لەگەڵ دەستبەکاربوونی بەڕێوەبەرێکی نوێ لە فەرمانگەکە، گرووپە چەکدارەکە لەکاتی کۆبوونەوەیەکی کارگێڕیدا هەڵیانکوتایە سەر باڵەخانەکە، دواتر هێزە ئەمنیەکان رووبەڕوویان بوونەوە.
 
وەزارەتى کشتوکاڵى عێراق، یەکشەممە 27ى تەمووزى 2025، لە رونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەداوە کە بەڕێوەبەرایەتیى کشتوکاڵى بەغدا لە ساڵى 2016وە لە رووى کارگێڕى و داراییەوە خراوەتەسەر ئەمیندارێتیى بەغدا.
 
ئەو وەزارەتە ئاماژەى بەوەداوە، ئەو روونکردنەوەیە لە چوارچێوەى ئەو رووداوانە بووە کە پەیوەندیدارن بە گۆڕینى بەڕێوەبەرى  کشتوکاڵى کەرخ لەلایەن ئەنجوومەنى پارێزگاى بەغداوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

لۆگۆی ئەنەکەسە

ئەنەکەسە لە عەفرین: چۆڵنەکردنی خانووی کورد لەلایەن عەرەبەکانەوە گەڕانەوەی 400 خێزان دوادەخات

وێڕای رێککەوتنی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر و حکومەتی سووریا و بڕیاردان بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین، ئەندامێکی ئەنەکەسە لە عەفرین دەڵێ، تاوەکو ئێستا رێگەخۆشنەکراوە بۆ گەڕانەوەی هەموو هاونیشتمانییان بۆ زێدی خۆیان