دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکشارەوانیی کرماشان پەسند کرا

27-07-2025
ژیلا ئەسعەد
ژیلا ئەسعەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی شاری کرماشان دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکشارەوانیی پەسند کرا.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی تەمموزی 2025، هاشم دەروێشی، سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری کرماشان رایگەیاند، "رۆژی شەممە 26-7-2025 ئەندامانی ئەنجوومەنی شاری کرماشان بۆ تاوتوێکردنی داوای دەستلەکارکێشانەوەی نادر نەورۆزی، سەرۆکشارەوانیی شارەکە کۆبوونەوە."
 
هاشم دەروێشی گوتی، "لە کۆبوونەوەکەدا داواکاریی دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکشارەوانیی کرماشان پەسند کراوە."
 
هاشم دەروێشی، سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری کرماشان راشیگەیاند، لە کاتی نەبوون یان دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆکشارەوانی یەکێک لە جێگرەکانی کە 6 کەسن کارەکانی بەڕێوەدەبەن، تاوەکو سەرۆکی نوێی شارەوانی دیاری دەکەن.
 
سەرۆکی ئەنجوومەنی شاری کرماشان دەڵێت، لەوانەیە سەرۆکشارەوانی ئەمڕۆ یەکلایی ببێتەوە و 5 کەس بۆ ئەو پۆستە خۆیان بەربژێر کردووە.
 
نادر نەورۆزی کە لە سەرەتای ساڵی 2022ـەوە وەکو سەرۆکشارەوانیی کرماشان دەستبەکار بووە، سەرەتای ئەم مانگە، بەهۆی ناکۆکیی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکە دەستی لەکارکێشایەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دابەشکردنی نەوتی ماڵان. وێنە: بڵند تاهیر- ئەرشیفی رووداو

سامانە سرووشتییەکان: 601 هەزار خێزان نەوتیان پێدراوە

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تاوەکو ئەمڕۆ زیاتر لە 120 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر خەڵکدا دابەشکردووە. بەرپرسێکی نەوت و کانزاکان دەڵێت، ئەوەی دابەشکراوە بۆ ناوچە شاخاوییەکان و دەوروبەری پارێزگاکان بووە و قۆناخی دواتر لە سەنتەری پارێزگاکان دابەش دەکرێت.