داودئۆغڵو بە جامانەی سوورەوە هەڵپەڕكێی كوردی دەكات

27-08-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەردانی كەمپی گوندەكانی باوی کرد لە پارێزگای جۆلەمێرگ و، جامانەی سووری لەسەر دانا و هەڵپەڕكێی كوردی لەگەڵ گوندییەكانی ئەو كەمپەدا كرد.
ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەردانی كەمپی گوندەكانی باوی کرد لە پارێزگای جۆلەمێرگ و، جامانەی سووری لەسەر دانا و هەڵپەڕكێی كوردی لەگەڵ گوندییەكانی ئەو كەمپەدا كرد.
نیشانەکردن جۆلەمێرگ باکووری کوردستان
A+ A-
رووداو شەمزینان 

ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكی پارتی ئایندەی ئۆپۆزیسیۆن لە توركیا رۆژی پێنج شەممە 26ی ئابی 2021 سەردانی (كامپی گوندەكانی باوی)ی كرد، لەوێ بە جامانەی سوورەوە هەڵپەڕكێی كوردی كرد. 
 
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكوەزیرانی پێشووتری توركیا، پێش نیوەڕۆی دوێنێ 26ی ئابی 2021 سەردانی كەمپی گوندەكانی باوی كرد. ئەو گوندانە بریتین لە ژمارەیەك گوندی عەشیرەتی باوی كە بەهۆی شەڕی نێوان دەوڵەتی توركیا و پارتی كرێكارانی كوردستان لەلایەن دەوڵەتی توركیاوە لە ناوچەی هاروونێی سەر بە قەزای شەمزینانی پارێزگای جۆلەمێرگ چۆڵكراون. 
 
ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكی پارتی ئایندە لەو گوندەدا، جامانەی سووری لەسەر دانا و هەڵپەڕكێی كوردی لەگەڵ گوندییەكانی ئەو كەمپەدا كرد. 
 
خەڵكی گوندەكانی عەشیرەتی باوی، لایەنگری بنەماڵەی بارزان دەكەن و خۆیان سەر بە بارزان دادەنێن، مەلا مستەفا بارزانی دوای رووخانی كۆماری كوردستان لە مەهاباد لە كاروانە مێژووییەكەیدا بەرەو یەكێتی سۆڤیەت بەو ناوچەیەدا تێپەڕیوەو باوییەكان زۆر یارمەتی پێشمەرگەیان داوە. 
 
ئەحمەد داودئۆغڵو كە بە درێژایی رۆژانی 24 و 25 و 26ی ئابی 2021 لە سەردانێكدا بوو بۆ پارێزگای جۆلەمێرگ (هەكاری) لە باكووری كوردستان، لە شەمزینانیش لەگەڵ ژمارەیەك ریش سپی كورد كۆبووەوە و رایگەیاند " بەهیچ شێوەیەک رێگە نادەینە کەجەکە و قەیووم. دەروازەی سنووریی ئەسەندەرە دەکرێتەوە، لە سنوورەکاندا لەگەڵ عێراق نەک تەنیا دوو دەروازە، بەڵکو پێنج دەروازەی نوێ دەکەینەوە، لەگەڵ هەولێر سیاسەتی گونجاندنی ئابووری کە هەکاری و شرناخ و دیاربەکر بە کورد و تورک و عەرەب و تورکمانەوە پێکەوە دەبەستێتەوە و پێشتر پیادەمان دەکرد، جارێکی دیکە درێژەی پێدەدەین. ئەو پەیوەندییانەی لە چەند ساڵی رابردوودا پچڕان، سەرلەنوێ دروستیان دەکەینەوە".
 
لە سەردانەکەیدا بۆ پارێزگای جۆلەمێرگ، داودئۆغڵو لە نزیکەوە چەندین کەسی بینی، یەکێک لەوانە ژنێکی بەتەمەنی کورد بوو کە خەڵکی گوندێکی شارۆچکەی گەڤەر لە پارێزگای جۆلەمێرگ. ئەحمەد داودئۆغلو بە تورکی قسە دەکات و ژنە کوردەکەش بە زمانی خۆی دەدوێت، هەربۆیەش زۆر کەم لە یەک تێگەیشتن .
 
پارتی ئایندەی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ئەحمەد داودئۆغڵو رۆژی 12ی کانوونی یەکەمی 2019 لە ئەنقەرە دامەزرا. رۆژی 1ی تشرینی دووەمی 2020 یەکەم کۆنگرەی ئاسایی خۆی گرێدا؛ تاوەکو ئێستا لە 53 پارێزگای تورکیا و باکووری کوردستان، بە شارۆچکەکانیەوە، رێکخستنی دامەزراندووە و کۆنگرەی لقەکانی ئەنجامداوە. پارتەکەی داودئۆغڵو لەلایەن دەستەی باڵای هەڵبژاردنەکانی تورکیاوە مافی پێ دراوە بەشداری لە هەڵبژاردن دا بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

راهێنانێکی هاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق. وێنە: رووداو/ئەرشیڤ

زیاتر لە ساڵێکە 442 پێشمەرگە لە لیوای هاوبەش چاوەڕێی دەستبەکاربوونن

زیاتر لە ساڵێکە 442 پێشمەرگە لە لیوای دووی هاوبەشی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق چاوەڕێی فەرمانی دەستبەکاربوون و دامەزراندنیانن. نوێنەری هەرێمی کوردستان لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دەڵێت، دەستبەکاربوونیان پێویستی بە "رێککەوتنی سیاسی و تەرخانکردنی دارایی" هەیە