لە دهۆک بەکارھێنەرێکی تیکتۆک بە تۆمەتی قسەکردن دژی ئایین دەستگیر دەکرێت

27-08-2022
ئەیوب نەسری
ئەیوب نەسری
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لە قەزای سێمێلی سەر بە پارێزگای دهۆک بەکارهێنەرێکی تیکتۆک بە تۆمەتی قسەکردن دژی ئایین و کۆمەڵگە لەسەر سکاڵای دادوەری داواکاری گشتی لە بەکارھێنەرێکی تیکتۆک دەستگیرکرا.
 
دادوەر حەکیم عەبدولواحید، دادوەری داواکاری گشتی لە سێمێل بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "لەسەر سکاڵای ئێمە تۆمەتبار (س.ب.ب) لە سێمێل دەستگیرکرا، چونکە تیکتۆکی بۆ قسەکردن دژی ئایین و کۆمەڵگە بەکاردەھێنا، لە تیکتۆکدا داوایان دەکرد گەنجان بەشداری بکەن و قسەی ناشرین و سێکسی دەیگوت".
 
دادوەری داواکاری گشتیی سێمێل گوتیشی، "ئەم کەسە لەسەر سکاڵای کەس دەستگیر نەکراوە، بەڵکو لەسەر سکاڵای داواکاری گشتییە، بەدواداچوونی ئێمە بەردەوام دەبێت، لەسەر بەکارھێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان."
 
پێشتر کەسێکی دیکە لە ناحیەی شێلادزێ لەسەر سکاڵای داواکاری گشتیی سێمێل دەستگیرکرابوو، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی مۆبایل و بەکارھێنانی تیکتۆک بۆ قسەی "نەشیاو".
 
داواکاری گشتیی سێمێل لیستێکی لە ناوی تیکتۆکەرەکانی پارێزگای دهۆک ئامادە کردووە و وەکو ئاماژەی پێدەدات: "جیا لەو گەنجە کۆمەڵێک کەسی دیکەی ناو سۆشیاڵ میدیا هەن کە خەریکە بەڵگەیان لەسەر کۆدەکەمەوە بۆ ئەوەی سکاڵا لەسەر ئەوانیش تۆمار بکەم و بەپێی یاسای خراپبەکارهێنانی مۆبایل سزابدرێن." 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنی بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کەشناسی: شەپۆلێکی دیکەی باران هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

بەرێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە، لە سبەی هەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان دەکات و لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانیش بەفر دەبارێت.