رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری سێرت، هەموو جۆرە چالاکییەکی وەک خۆپیشاندان، رێپێوان، لێدوانی رۆژنامەڤانی، گردبوونهوه، خێوهتههڵدان و سهكۆدانانی لە پارێزگەکەدا بۆ ماوەی 15 رۆژ قەدەخە کرد.
هۆکاری قەدەخەکە، وەک لە راگەیێندراوێکی پارێزگاکەدا هاتووە، "بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوخۆیی، بەرگرتن لە هەر جۆرە پیلانێکی تێکدەرانەی تیرۆر، پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتییان و رێگریکردنە لە سەرهەڵدانی تووندوتیژی"ـیە.
پارێزگای سێرت لە راگەیێندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ئەلیف و جیم لە 11ـیەمین ماددەی یاسای ژمارە 5442ـی بەڕێوەبردنی شارەکان و، 17ـەیەمین ماددەی یاسای ژمارە 2911ـی چالاکییەکان، کۆمەڵێک رێوشوێن گیراونەتەبەر.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە لە کاژێر 00:00ـی رۆژی 27ـی ئابی 2023 تاوەکو کاژێر 23:59ـی رۆژی 10ـی ئەیلوولی 2023 بۆ ماوەی 15 رۆژ بەدەر لەو چالاکییانەی لەلایەن پارێزگا و قایمقامییەتەکانەوە مۆڵەتیان پێدەدرێت، هەموو جۆرە گردبوونەوەیەک و چالاکییەک قەدەخە کراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ