لە وان مینی پاسێک وەرگەڕا و 14 کەس بریندارن

27-08-2023
کۆسار عوسمان
کۆسار عوسمان @KassoOsman
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

لە ئاکامی وەرگەڕانی مینی پاسێک لە پارێزگای وانی باکووری کوردستان، 14 کەس بریندار بوون کە دوویان تەندروستییان ناجێگیرە. 
 
رووداوەکە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 27-8-2023 لە شارۆچکەی گەڤاشی سەر بە وان روویدا. مینی پاسەکە لە رێگەی سەرەکیی گەڕەکی ئاتاڵان وەرگەڕا. 
 
بەگوێرەی گوتەی هاونیشتمانییان لە ئاکامی تەقینی یەکێک لە تایەکانی مینی پاسەکە وەرگەڕاوە. تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتنە شوێنی رووداوەکە و چارەسەری سەرەتاییان بۆ برینداران کرد. 
 
دوای ئەوەی برینداران گەیێندرانە نەخۆشخانە، پزیشک رایگەیاند، هیچ یەکێکیان گیانیان لەدەست نەداوە، بەڵام دوویان لە دۆخێکی ناجێگیردان. 
 
تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەڤاش، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە و هۆکاری وەرگەڕانەکە کرد.
 
بەگوێرەی ئامارەکانی بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ لە وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، ساڵی 2022 لە باکووری کوردستان و تورکیادا 485 هەزار و 48 رووداوی هاتوچۆ روویانداوە. هەزار و 919 لەو رووداوانە گیانلەدەستدانی تێدا هەبووە. هەروەها لە 195 هەزار و 11 رووداودا برینداربوون تۆمارکراوە. لەو رووداوە هاتووچۆیانەی ساڵی 2022 بە گشتی 2 هەزار و 282 کەس گیانیان لەدەستداوە و 291 هەزار و 151 کەسیش برینداربوون. 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

جێگری پارێزگاری سلێمانی: هاوئاهەنگییەکەی تۆڕی میدیایی رووداو کارەکانی باشتر کرد

جێگری پارێزگاری سلێمانی ستایشی رۆڵی تۆڕی میدیایی رووداو دەکات لە بەهاناوەچوونی زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی سنووری چەمچەماڵ و دەڵێ، ئەو هاوئاهەنگییەی رووداو دروستی کرد، کارەکانی گەورەتر و باشتر کرد؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرەبووەکە ماڵ، کاسبکار، ئۆتۆمبێل و فەرمانگە حکومییەکانیش دەگرێتەوە.