گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی رووداوەکەی لالەزار: رێگە دەگرین لە دەستوەردانی حیزبی و با یاسا سەروەر بێت

27-08-2025
ئازاد پیرچاوشی
ئازاد پیرچاوشی @AzadRamadhan
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی یەکێتی لەسەر هێرشەکەی لالەزار دەڵێت، لە چەند رۆژی رابردوودا هەوڵێک هەبووە بۆ تێکدانی ئاسایشی سلێمانی، راپەڕین و گەرمیان و هەرێمی کوردستان بە گشتی، "بەڵام هێزەکانی حکومەت رووبەڕووی تۆمەتبار و تاوانباران بوونەوە و رادەستی یاسا کراون".
 
کاروان گەزنەیی، گوتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد، لەسەر رووداوەکەی لالەزار ئاماژەی بە "دانپێدانانی گرووپێک" کرد و گوتی، "بەداخەوە هەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکی یەکێتی هەبووە. ئێمە وەکو یەکێتی رێگە دەگرین لە هەموو دەستوەردانێکی حیزبی و داوا لە دەسەڵاتی دادوەری دەکەین یاسا سەروەر بێت و تۆمەتباران و تاوانباران رووبەڕووی یاسا بکرێنەوە".
 
داوای لە حکومەتی هەرێمی کوردستانیش کرد "بڕیارەکانی دادگە جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی تۆمەتباران و تاوانباران سزای یاسایی خۆیان وەربگرن، چونکە یەکێتی نیگەرانە، دۆخێک هەبووە، ئەوەی لەڕێگەی حکومەتەوە پێمان گەیشتووە و ئەو بەڵگانەی ئێوەش بینیتان، هەوڵێک هەبووە بۆ تێکدانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و تیرۆرکردنی بافڵ تاڵەبانی".
 
ئەمڕۆ دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان (سلێمانی)، "دانپێدانانی گرووپەکەی لالەزار"ی بڵاوکردەوە. 
 
 
گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید گوتی، ئەو کەیسە پەیوەندی بە دەستگیرکردنی لاهوور جەنگییەوە نییە و "دۆسیەیەکی جیاوازە. کاک شاسوار چەندین جار بێڕێزی بە یەکێتی کردووە، بەڵام هیچ کات سکاڵامان لەسەری نەبووە. ئەمە سکاڵای هاووڵاتییەکە و لە دادگەیە".
 
گوتەبێژی یەکێتی باسی مووچەی کرد، رایگەیاند، هەرچەندە ئەم بابەتە پەیوەندی بە حکومەتەوە هەیە، "بەڵام یەکێتی وەکو هێزێکی بەشدار لە حکومەت بە ئەرکی خۆی هەستاوە و هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی بەغدای کرد بۆ ئەوەی کارئاسانی و زەوینەسازی بکات بۆ لێکتێگەیشتنی نیوان هەولێر و بەغدا بۆ دەستەبەرکردنی شایستە داراییەکان و دابینکردنی مووچە، هاوخەمین لەگەڵ ئەم بابەتە و پێمانوایە ئەم بابەتە بەرەو چارەسەر دەڕوات".
 
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، گوتەبێژی یەکێتی باسی پێکهێنانی حکومەتی کرد و رایگەیاند، "دوو رەهەندی هەیە، یەکێکیان پەیوەندی بە کارنامە هەیە و لەسەر ئەوە گەیشتووین بە رێککەوتن، بەڵام بۆ جێبەجێکردنی کارنامەکە، گرنگە پۆستەکان بە شێوەیەک دابەش بکرێن، ئەم کارنامەیە لەنێو حکومەت و وەزارەتەکان جێگەی ببێتەوە". 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دادگەی چاغلایانی لە ئیستەنبووڵ

14 یاریزان لە تورکیا دەستگیرکران

کێشەی گرەوکردن لەنێو خولی تۆپی پێی تورکیا قووڵتر دەبێتەوە، 29 کەسی دیکە دەستگیرکران، لە نێویاندا سەرۆکی پێشووی یانەیەکی بەنێوبانگ و چەندین یاریزانی خولە جیاوازەکان هەن.